هیمن هەورامی: ئەوەی بیەوی یاری بە کورد بکات یارییەکە بە مەرگی خۆی کۆتایی دێ

سۆران-KDP.info-هیمن هەوارمی دەڵێ، ئیدی کورد ئەو پەتاتە گەرمە نەماوە کە جاران دەستاودەستی پێدەكرا، ئێستا وەك ڕومانەیە، یاریكردن پێی بە مەرگی یاریكەرەكە كۆتای دێ.
لە 31/3/2015 پەیمانگای تەكنیكی سۆران سیمینارێكی ئەكادیمی سیاسی كراوەی لە ژێرناونیشانی باروودۆخ و پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر داهاتووی هەرێمی كوردستان بۆ هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتیی دیموکراتی کوردستان سازكرد، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگا ئامادە بوون.
هەورامی لە دەستپێكی سیمینارەكەدا پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و ئێستا و داهاتووی سیاسی و یاسای ئەو سەرۆكاییەتییەی بۆ ئامادەبوان روون كردەوە و رایگەیاند کە، هەرێمی كوردستان لە بەردەم ژمارەیەک ئەگەردایە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی سیاسی لەم باروودۆخە تەموومژاوییەدا هەرێم گیرۆدە نەكات و هەندێ لایەن كە ئەو بەرپرسەی پارتی ناوی نەهینان موزاییدە بە سەرۆك بارزانی و سەرۆكاییەتییەكەیەوە نەكەن، هەر لەو بارەیەوە نموونەی ئێستای سوننەی عێراقی هاوردەوە كە لە چ بارودۆخێكی نەخوازراون و رێكخراوێكی تیرۆریستی نوێنەرایەتییان دەكات، ئەمەیشی گەڕاندەوە بۆ بێ مەرجەعی سوونە، بەرپرسی پەیوەندییەكان پێشبینی ئەوەی دەكرد دوای تەواو بوونی ویلایەتی سەرۆك بارزانی ئەگەر هەوڵی چارەكردنێكی تەوافقی نەدرێت كوردیش دووچاری هەمان باروودۆخی سوننەی عێراق دەبێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا كۆرگێڕ تیشكی خستە سەر دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا كە بە خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك بارزانی توانراوە پێگەی كورد كە جاران وەك پەتاتەی گەرم دەستاودەستی پێدەكرا، بەڵام ئێستا كورد وەك رومانەیەكی لێ هاتووە یاریكردن پێی مەرگی یاریكەرەكەی بەدوا وەیە.
لە پانەڵێكی دیکەی سیمینارەكەدا ئەو ئەندامی سەركردایەتی بە تێرووتەسەلی باسی لە پرسی رەشنووسی دەستوری هەرێمی كوردستان و یەكگوتاری لایەنە سیاسییەكانی كوردی كرد بۆ ئێستا هەرێمی كوردستان زەروورییەتێكی گرینگە و سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەكانی داعش بە ئامادەبوانی راگەیاند كە چیدیكە ئەو توانایەیان نیە ڕووبەڕووی پێشمەرگە قارەمانەكان بووەستنەوە و خۆیان لە هێرشەكانی پێشمەرگە لادەدەن.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
