دەقی چاوپێکەوتنی گۆڤارى Lessentiel ی فەڕەنسی لەگەڵ سەرۆک بارزانی
گۆڤارى Lessentiel گۆڤارێكى ناسراوى فه‌ره‌نسیه و بایه‌خ به مه‌سه‌له نێۆده‌وڵه‌تى و جیهانیه‌كان ده‌دات و ئۆفیسى سه‌ره‌كى له (پاریس)ه. ئه‌م گۆڤاره به هه‌رسێ زمانى (فه‌ره‌نسى و ئینگلیزى و روسى) ده‌رده‌چێت و به سه‌دان هه‌زار دانه‌ى له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه. له دوایین ژماره‌ى خۆیدا كه بۆ مانگى 9و10/2012 ده‌رچوو، به‌شێكى فراوان و تایبه‌تى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسى و ئابوورى و سه‌قامگیرییه ئاسایشییه‌ى كه له سایه‌ى سه‌رۆكایه‌تىی سه‌رۆك مسعود بارزانیدا، وه‌دى هاتوون. له‌سه‌ر به‌رگى گۆڤاره‌كه، له پێناسه‌كردنى سه‌رۆك بارزانیدا، نوسراوه (مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی دیموكراتێك كه ژیانى خۆى بۆ پبَشكه‌وتنى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخان كردووه).
هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسى (دیمیترى فریدمان و پییه‌ر لى بیله‌ر) چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى سازكردووه. له پێشه‌كى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌رۆك بارزانى وه‌ك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌ك و سیاسى و دیپلۆماتێك، هه‌میشه هه‌ڵوێستى روون و راسته‌وخۆیه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له مێژووى كورد دا، هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا زه‌مینه له بار نه‌بووه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و له‌و رووه‌شه‌وه سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێ ( سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و مافه سروشتیه‌ى خۆى ده‌وێت، به‌ڵام مافى چاره‌ى خۆنوسین له رێگه‌ى دیالۆگ و به ئاشتى دێته‌دى).
ئەمە دەقی چاوپێکەوتنەکەیە:
پرسیار/ ئاستى چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكارى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستانى عێراق چۆن بووه؟
سه‌رۆك بارزانى: سته‌مكارى و چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد و زه‌وتكردنى مافه‌كانیان بۆ كاتێكى دوورتر ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام له دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه دۆخه‌كه، زیاتر خرابتر بوو وشێوه‌یه‌كى سیسته‌ماتیكى وه‌رگرتبوو. ئاستى سته‌مكاریه‌كان قۆناغ به قۆناغ فراوانتر بوو بوون تا گه‌یشته دوایین رێژه‌ى تۆقاندن له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن، كاتێك عه‌مه‌لیاتى ئه‌نفالیان ئه‌نجامدا. ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌ش 182000 كه‌سمان چاره‌نووسیان نادیاره‌و بوونه قوربانی و له كیمیابارانى هه‌له‌بجه‌دا به ته‌نها 5000 كه‌سمان شه‌هید بوون، و له كیمیابارانى ناوچه‌كانى دیكه‌شدا (4000) كه‌س بوونه قوربانى. نزیكه‌ى (50000) پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بوون و نزیكه‌ى (200000) كه‌سمان بریندار هه‌بووه.
پرسیار/ وه‌كو سه‌رۆكى (پ.د.ك) له 2004 جۆره رێكه‌وتنێكى ئینتیخابیتان له‌گه‌ڵ (ی.ن.ك) مۆر كردووه كه سه‌رۆكى عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێریه‌تى، هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێوه له گۆشه‌نیگاى سیاسیه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه چییه؟
سه‌رۆك بارزانى: ئێمه باوه‌رێكى قۆلمان به پێكه‌وه ژیان و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌یی هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌یه. به‌داخه‌وه له نێوان هه‌ردوو حزب شه‌رِى ناوخۆ هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه بووه‌ته رابردوو و ئێستا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ده‌چین. بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له هه‌رێمى كوردستان، هاوپه‌یمانى پارتى و یه‌كێتى، مه‌سه‌له‌یه‌كى بنه‌رِه‌تییه. یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوانمان بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوپه‌یمانێتیه‌یه، سه‌ره‌رِاى پاراستنى شوناسى هه‌ریه‌ك له‌م دووحزبه، به‌ڵام هه‌ردوولا توانیوویانه به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك هه‌ڵوێست، كه هه‌ڵوێستى خه‌ڵكى كوردستانه، مامه‌ڵه بكه‌ن. ده‌رئه‌نجامه‌كانیش به‌رِوونى له هه‌موو لایه‌كه‌وه دیارن، پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى ئابووریمان هه‌یه، ئاوه‌دانیه‌كى فراوانمان هه‌یه و ئاسایش و سه‌قامگیرى باشمان هه‌یه.
پرسیار/ له‌وه‌ته‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردران له ساڵى 2005، له رووى دیموكراسى و دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌كان، چ پێشكه‌وتنێكتان به‌دیهێناوه؟
سه‌رۆك بارزانى: ئێمه هێشتا له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانین، زۆر شت ماوه به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین و دانبه‌وه‌شدا ده‌نێین كه له رِووى حوكمرانیه‌وه، هه‌رێمى كوردستان ئه‌زموونى كه‌مترى هه‌بووه. ئێمه له پرۆسه‌ى دروست كردنى دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانمانین و چه‌سپاندنى لێك جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ته‌شریعى (په‌رله‌مان) و جێ به جێ كردن (حكومه‌ت) و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریین. ئامانجێكى دیكه‌ى گه‌وره‌مان فه‌راهه‌م كردن و گه‌ره‌نتى كردنى ئازادیه‌كانى (تاك)ى كوردستانه. زۆر شانازى به‌وه‌ده‌كه‌ین كه هیچ زیندانى سیاسیمان له كوردستان نییه. زۆر هانده‌رى ئه‌وه‌ین كه كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رێكخراوه‌كان به هێزببن و ئێستا نزیكه‌ى 1300 رێكخراوى ناحكومى و دامه‌زراوه‌مان هه‌یه ه ئه‌م ژماره‌یه‌ش، بۆ وڵاتێكى به قه‌باره بچوكى وه‌ك وڵاتى ئیمه، ژماره‌یه‌كى زۆره.
پرسیار/ چ جیاوازیه‌ك هه‌بوو به‌لاى ئێوه‌وه له نێوان هه‌ردوو هه‌لبژاردنى ئێوه له 2005 له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆتان له 2009؟
سه‌رۆك بارزانى: له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌بێت كه به‌پێی یاسا دیاریكراون، هیچ گۆرِانكاریه‌ك نیه. كاتێك داوام لێكرا خۆم بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێرم به په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كانم گوت كه ئاماده‌م خۆم هه‌ڵبژێرمه‌وه ئه‌گه‌ر به ده‌نگدانى راسته‌وخۆ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بێت، پێم باشه كه‌سێكى دیكه هه‌ڵبژێرن. مه‌به‌ستم بوو بزانم له ناو میلله‌ته‌كه‌م چه‌نده پشتگیریم لێ ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان. ده‌مویست بزانم چه‌ند له سه‌دى میلله‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى منن و چه‌ند له‌سه‌د نین. ده‌نگدانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، ره‌نگه به هۆى هه‌ندى ئیعتیبارات بێت، به‌ڵام ده‌نگدانى راسته‌وخۆى میلله‌ت، وانیه. من ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌م ده‌ویست كه‌له خه‌ڵكه‌وه بێت.
پرسیار/ چ هه‌نگاو و میكانیزمێكتان گرتووه‌ته‌به‌ر تا گه‌نجه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نه‌وه‌ى نوێ كه پێكهاته‌ى بنه‌رِه‌تى كۆمه‌لگان، بتوانن دۆخێكى باشترى ژیان به پێی ستاندارده كه‌لتوریه‌كانى وڵاتانى پێشكه‌وتوویان هه‌بێت؟
سه‌رۆك بارزانى: كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى گه‌نجه، 59% ى دانیشتوانمان له خوار ته‌مه‌نى 25 ساڵیه‌وه‌ن. ئه‌ركى ئێمه‌یه كه خۆیندنیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ین چانسى ژیانێكى باشتر یان له ساڵانى دادێ، بۆ برِه‌خسێنن. گه‌نجه‌كانمان ئاینده‌ى كوردستانن. ئێستا 17 زانكۆمان هه‌یه كه تیایدا خۆێندن له زانكۆ حكومیه‌كان بێ به‌رامبه‌ره. به‌رنامه‌ى تواناسازیمان هه‌یه كه نزیكه‌ى (5000) قوتابى لێى سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌رفه‌تیان ده‌بێت بۆ خوێندنى باڵا روو له ده‌ره‌وه بكه‌ن. هه‌ندێك له‌وانه‌ش ئێستا له فه‌ره‌نسا ده‌خوێنن. پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه و قه‌رزى بچووك ده‌ده‌ینه ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆیان دروست بكه‌ن. ئه‌و گه‌نجانه‌ى زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، هاوكاریان ده‌كه‌ین تا كارێك ده‌دۆزنه‌وه یان داده‌مه‌زرێن. ئێمه زیاتر گه‌نجه‌كانمان هانده‌ده‌ین له كه‌رتى تایبه‌ت كار بكه‌ن و به پێی یاسا گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌ش كراوه كه پرسى مووچه و خانه‌نشینیان، كێشه‌ى نه‌بێت.
پرسیار/ به‌م دواییانه ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى دروست بوو له‌سه‌ر پرسى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت، حوسێن شه‌هرستانى ، له به‌رامبه‌ر ئیمزا كردنى گرێبه‌ستى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تۆتال، كاردانه‌وه‌ى توندى نواند. تا چه‌نده ئه‌مه، كارێگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاتان داده‌نێت؟
سه‌رۆك بارزانى: ئێمه هیچ هه‌نگاوێكمان له‌ده‌ره‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌كانمان نه‌ناوه. یه‌كێك له بنه‌ماكانى ده‌ستوورى عێراقى ئه‌وه‌یه كه نه‌وت و گاز مۆلكى هه‌موو عێراقییه‌كانه. ئێمه پشتگیرى ته‌واو له‌م پره‌نسیپه ده‌كه‌ین. له مانگى شوباتى 2007، له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك رێككه‌وتین. ئه‌و پرۆژه یاسایه، هاوپێچێكى هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر تا مانگى ئایارى 2007 ئه‌م پروژه یاسایه، په‌سه‌ند نه‌كرێ له په‌رله‌مان، ئه‌وا هه‌ردوولا ده‌توانن گرێ به‌ست ئیمزا بكه‌ن.
ئار گێومێنتى دیكه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوایا ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه نا ده‌ستوورى یان نایاسایی بێت، یان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى ئێمه بێت، هێچ لۆجیك نیه كه كۆمپانیاى گه‌وره‌ى وه‌كو ئێكسۆن مۆبیل و گازپرۆم و شێڤرۆن و تۆتال بێنه كوردستان و كاربكه‌ن و بزانن كاره‌كان نا ده‌ستوورى یان نایاسایی ده‌بن. سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ، سه‌ركه‌وتنێكى دیار و به‌رچاوه. له هه‌مان كاتتدا به‌رپرسانى نه‌وت له به‌غدا شكستیان هێناوه له جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان. ته‌نها شتێك ده‌یكه‌ن، خستنه‌رووى دوژمنایه‌تیانه به‌رامبه‌ر كورد.باشتره بۆیان ته‌ركیز له‌سه‌ر زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بكه‌ن له عێراق.
پرسیار/ جیاوازیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌نده فراوانتربوون، چه‌ندین جار ئێوه داواتان كردووه كه حكومه‌تى عێراق رێز له مادده‌ى 140 بگرێ، ئێستا دۆخه‌كه چۆنه؟
سه‌رۆك بارزانى: یه‌كێك له‌شته هه‌ره‌گرنكه‌كان كه پێویسته جێ به‌جێ بكرێ و یه‌كلایی بكرێته‌وه له عێراقدا، ئه‌م مادده ده‌ستورییه‌یه. كاتێك ئێمه به‌م مادده‌یه رازى بووین، هیچ گومانمان له كوردستانێتى كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه نه‌بووه و نیه. ئێستاش پێمان وایه كه ده‌كرێ مادده‌ى 140 به پشتیوانى نێوده‌وله‌تیش جێ به‌جێ بكرێ. ئێمه باوه‌رمان وایه كه ده‌بێ خه‌ڵكى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى دابرِێندراو، ئازادانه برِیار له چاره‌نووسى خۆیان له رێفراندۆمێكدا بده‌ن. خودى مادده‌ى 140، باس له ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رژمێرى و ریفراندۆم ده‌كات. ئێمه هه‌رگیز ئیدیعاى ئه‌وه‌مان نه‌كردووه كه مافمان هه‌یه، چاره‌سه‌رى خۆمان بسه‌پێنین. به‌ڵام به داخه‌وه حكومه‌تى عێراق، هه‌نگاوى زۆر كه‌مى ناوه بۆ جێ به‌جێ كردنى مادده‌ى 140. به‌داخه‌وه، كات ده‌كوژن و پرۆسه‌كه دواده‌خه‌ن. پێمان وایه جێ به‌جێ كردنى ئه‌م مادده‌یه، له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراقدایه.
پرسیار/ ئێستا ده‌بینین كورده‌كانى سوریا له قوناغى دروست كردنى شوناسێك و پێگه‌یه‌كن و به‌شێكیان ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون. ئایا پێتان وایه چاره‌سه‌رى نموونه‌ى عێراق بتوانرێ له سوریاش جێ به‌جێ ببێت؟ ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له ئاینده‌دا هه‌ردوو هه‌رێمى كوردى یه‌ك بگرن؟
سه‌رۆك بارزانى: بارودۆخى كورده‌كانى سوریا جیاوازه چونكه ئه‌وان ته‌نانه‌ت له مافى هاوڵاتى بوونیش بێ به‌شكراون وه‌كو هاووڵاتى وڵاتى خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرابوو. هه‌ر له‌وێش پرۆسه‌ى ته‌عریب له شه‌سته‌كان، ده‌ستى پێكرد. هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانى كوردستان، تایبه‌تمه‌ندێتى و بارودۆخى جیاوازى خۆى هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، كه جۆر و شێوازى چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ هه‌ركام له بارودۆخه‌كان، جیاواز ده‌بن. هه‌ربه‌شه‌و ده‌بێ واقیعى ئه‌و و ڵاتانه‌ى خۆیان باش بزانن كه كوردى تێدایه. ئێمه ناتوانین مۆدیلى خۆمان له عێراق ، نه‌بۆ سوریا، نه‌بۆ هیچ شوێنێكى دیكه بنێرین. به‌ڵام ده‌بێ له سوریا، چوارچێوه‌یه‌ك هه‌بێت كه كورد مافه‌كانى به‌ده‌ست بێنێ، وه‌ك چۆن كورد له عێراق مافه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه، ئێمه هاوكارى كورده‌كانى سوریا ده‌كه‌ین تاوه‌كو گۆتارێكى سیاسى یه‌كگرتوویان هه‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكیان له‌سه‌ر بسه‌پێنیت. سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كوردستانى سوریا، له ئه‌جینداى ئێمه نیه. به‌ڵام له ئاینده‌دا كێ ده‌زانێ چى ده‌بێت؟ ئه‌وه مافێكى سروشتى هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه بیه‌وێت یه‌كبگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به دیالۆگ به رێگاى ئاشتیانه ده‌بێت.
پرسیار/ ئایا ئێوه مه‌شق به كورده‌كانى سوریا ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانى: په‌نابه‌رانى كوردى سوریا له هه‌رێمى كوردستان له نێوان (10بۆ 15 هه‌زار) ده‌بن. زۆربه‌یان گه‌نجن. راسته هه‌ندێكیان مه‌شقیان پێكراوه، به‌ڵام مه‌شقى هێرش بردنیان پێ نه‌كراوه، به‌ڵكو مه‌شقى به‌رگریكردنیان پێ كراوه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ى كه كوردى سوریاى لێیه، له كاتى دروست بوونى فه‌راغى ئه‌منى، پێویستیان به پاراستنى سه‌قامگیرى هه‌یه تا له فه‌وزا و تێكدان بپارێزرێن.
پرسیار/ له 2/8/2012 ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى كوردستانى عێراقى كرد. ئێوه چۆن توانییوتانه هاوسه‌نگى رابگرن له نێوان زیاتر به‌ره‌و پێش چوونى په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و هاوسۆزى و پشتگریتان بۆ مافى كورده‌كانى توركیا؟ هه‌ڵوێستان له‌سه‌ر په‌كه‌كه چییه كه شه‌رِێكى پارتیزانى له به‌رامبه‌ر دراوسێیه‌كه‌تان ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانى: ئێمه هه‌رگیز خوازیارى ئه‌وه نه‌بووین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا باش نه‌بێت. به داخه‌وه پێشتر بۆ چه‌ند سالێك سیاسه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر ئێمه سیاسه‌تێكى ئیستیفرازى و نزیك له ره‌تكردنه‌وه بوو. ئێمه زمانى هه‌ره‌شه و ئیستیفزار قبوڵ ناكه‌ین له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه بێت. ئه‌و دۆخه‌ش سیاسه‌تى ئه‌وان بوو، نه‌ك سیاسه‌تى ئێمه. به‌ڵام گۆرِانێكى گه‌وره له سیاسه‌تى توركیا دا روویداوه. كاتێك ره‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردوگانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا چووه دیاربه‌كر و رایگه‌یاند كه رِاسته له توركیاكێشه‌ى كورد هه‌یه و ده‌بێ ئاشتیانه چاره‌سه‌رى ئه‌م (كێشه‌ى كورد) ه بكرێ، به‌لاى منه‌وه ئه‌مه هه‌نگاوێكى باش بوو به ئاراسته‌یه‌كى باش‌دا. له ئازارى 2011 سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و رایگه‌یاند كه رۆژانى ئینكار كردنى كورد به‌سه‌رچوو. له‌رووى ئابوورییه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا زۆر به‌ره‌و پێش چووه و ده‌توانرێ زیاتریش هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوولا پێش بخرێ.سه‌باره‌ت به بارودۆخى توركیا، ئێمه پشتگیرى له مافه‌كانى كورده‌كانى توركیا ده‌كه‌ین. به‌ڵام پێمان وایه، ئه‌و گۆرِانه‌ى له توركیا هاتووه‌ته ئارا ده‌كرێ باشتر به‌كار بهێنرێ بۆ هه‌رچى زیاتر پێشترخستنى ناساندنى ئه‌م مافانه. پێمان وایه ستراتیژى چه‌كدارى په‌كه‌كه پێویست نیه. ئێمه نه پێى رازین و نه پشتیوانیشى ده‌كه‌ین. ئێستا ده‌رفه‌ت هه‌یه تاوه‌كو ئه‌ندامه كورده‌كانى په‌رله‌مانى توركیا، كاریگه‌رى و پێگه‌یان دیارتر بێت و هه‌ست پێكراو بێت. ده‌كرێ به ئاشتیانه كارى ئۆپۆزسیون بوون له ناو په‌رله‌مان و له‌سه‌ر شه‌قامى شاره‌كان و شوێنه‌كانى دیكه‌ش بكرێ. هیچ پێویست به به‌كار هێنانى توند‌و تیژىناكا. ئێمه به سه‌ركرده كورده‌كانمان گوتووه كه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن به شێواز و رێكارى ئاشتیانه چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه بكه‌ن.
پرسیار/ هه‌ڵوێستى ئیوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆگرامى ئه‌تومى ئێران چییه؟
سه‌رۆك بارزانى: ئێران لایه‌نێكى گرنگى ناوچه‌كه‌یه. سنورێكى فراوان له نێوانمان هه‌یه. په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایین، به‌لام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مووشتێك هاو رِا و كۆك بین كه ئێران ئه‌نجامى ده‌دات.سه‌باره‌ت به پرۆگرامى ئه‌تومى ئێران، ئێمه پێمان باشه نه‌ك له ئێران، له شوێنى دیكه‌ش به‌رنامه و پرۆگرامى وه‌ها نه‌بێت. ئێمه نازانین به‌رنامه‌كانیان چیه و چۆنه و ناشزانین تواناكانیان كۆنترۆڵكردنى به‌رنامه‌كانیان چۆنه. له پاش رووداوى چێرنۆبڵه‌وه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه بچوكترین هه‌ڵه، چ كاره‌ساتێكى هه‌رێمایه‌تى لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شزانین وه‌ك هه‌موو لایه‌ك، كه ره‌نگه به‌رنامه و پرۆگرامى له‌و جۆره ببێته بیانووى قه‌ومانى شه‌رِ.
پرسیار/ له مانگى ئه‌پریل 2012 سه‌ردانى كۆشكى سپیت كرد، ئێوه و سه‌رۆك ئۆباما باسى چیتان كرد؟
سه‌رۆك بارزانى: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و بایدن جێگرى سه‌رۆك كۆبووینه‌وه. بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق و كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و كوردستان بوو. بۆ ئێمه گرنگ بوو بزانین ئه‌وان چۆن سه‌یرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئایا گرنگ بوو بزانین ئه‌وان چۆن سه‌یرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئایا پشتگیرى ئێمه یان لایه‌نێكى دیاریكراو یان سیاسیه‌كى دیاریكراو ده‌كه‌ن. ئه‌وان دووپاتیان كردووه كه پشتگیرى له پرۆسه‌ى سیاسى و جێ به‌جێ كردنى ده‌ستور ده‌كه‌ن له عێراق. ئه‌وان پابه‌ند بوونى خۆیان له پشتگیرىكردنى پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه. ئێمه بارودۆخى خۆمان و پرسى كه‌ركوك و ناكۆكیه‌كان له‌گه‌ڵ مالیكى خسته‌رِوو. ئۆباما جه‌ختى كرده‌وه كه گرنگه له چوارچێوه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستور چاره‌سه‌رى بدۆزرێته‌وه و گرژى نێوان لایه‌نه‌كان نه‌مێنێ، ئۆباما خوازیارى نه‌مانى گرژیه‌كان بوو. ئێمه دووپات‌مان كرده‌وه كه هێچ شتێكمان له ده‌ره‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌كانمان نه‌كردووه. وه‌ك ئاگاداریشن، سه‌رۆك ئۆباما ، نێردراوى خۆیان (تونى بلینكن) نارده عێراق، بۆ چاره‌سه‌ر كردنى دۆخه‌كه. به‌ڵام پێمان وایه ده‌بیت چاره‌سه‌ره‌كه چاره‌سه‌رێكى عێراقیانه بێت.
سه‌باره‌ت به پرسى كه‌ركوك، هیچ كه‌س ناتوانێ هیچ جۆره چاره‌سه‌ریه‌ك بسه‌پێنێ، نه ئێمه خۆمان ده‌توانین، نه هیچ لایه‌كى دیكه‌ش ده‌توانێ. مادده‌ى 140 زۆر رِوون و ئاشكرایه، پێشل كردنى ئه‌م بنه‌مایه، ده‌رگا له به‌رده‌م ئه‌گه‌رى دیكه ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاتیش هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه ده‌بن.
پرسیار/ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاندى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا چۆنه؟
سه‌رۆك بارزانى: وه‌ك ده‌زانن سه‌رۆك فرانسوا میتران و خاتوو دانیال میترانى خێزانى ، زۆر پشتگیرى ئێمه‌یان كرد، به تایه‌تى له پرسى برِیارى 688 له 1991. هه‌میشه به درێژایی مێژوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و كوردستان، پۆزه‌تیڤ بوون. ئێمه په‌یوه‌ندى راسته‌و خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جاك شیراك نه‌بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانى بوو، له‌وانه‌ش نیكۆلاى ساركۆزى كه ئه‌و كات وه‌زیرى ناوخۆ بوو. له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فرانسوا هۆلاند، 4تا 5 جار یه‌كترمان بینیوه كاتێك كه سه‌رۆكى پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا بوو. په‌یوه‌ندیه‌كى شه‌خسی باش له نێوانمان هه‌یه. پێم خۆش ده‌بێ سه‌ردانى فه‌ره‌نسا بكه‌مه‌وه، چونكه فه‌ره‌نسا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه بۆ ئێمه زۆر زۆر به‌بایه‌خه‌وه لێی ده‌روانین. ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كانمان قوڵتر و به هێزتر بكه‌ین. له 2010 به یاوه‌رى دۆستى دێرین و دلسوزمان بێرنارد كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ساركۆزى له پاریس كۆبووینه‌وه. په‌یوه‌ندى من و بێرنارد كۆشنه‌ر، په‌یوه‌ندیه‌كى به‌تین و گه‌رم و گۆرِ بووه.
پرسیار/ چۆن سه‌یرى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین به تایبه‌تى تاكتیكى بلۆكى روسى-چین له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌رامبه‌ر مه‌له‌فى سوریا؟
سه‌رۆك بارزانى: له رِووى مێژووویه‌وه، هه‌میشه جۆره تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له نێوان روسیا و چین له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك به‌رامبه‌ر وڵاتانى دیكه‌ى رۆژئاوا هه‌بووه. ئه‌مانه‌ش قوتابخانه‌ى جیاوازى دیبلۆماسى و ململانێی یه‌كدى ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هه‌ژموونى خۆیان له ئاستى نێو ده‌وڵه‌تیدا. من ناتوانم بلێم كامیان راسته‌و كامیان راست نیه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌یبینن، خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه ره‌نگه ببنه قوربانى ئه‌و ململانێیه.
پرسیار/ ئایا ئه‌و یاسایه‌ى كه بۆ وه‌به‌ر هێنان لێره ده‌رچووه بۆ هاندانى سه‌رمایه گوزارى بیانى و دامه‌زراندنى كۆمپانیاكان، هه‌مان ئه‌و یاسایه كه‌له به‌غدا هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانى: یاساى ئێمه بۆ سه‌رمایه گوزارى بیانى زۆر گرنگه و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى ده‌توانن زۆر سوودى لێ وه‌ربگرن. زۆرێك له گه‌وره كۆمپانیاكان له ئاستى جیهانى به ئیجابى ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. یاسای ئێمه جیاوازتره له‌و یاسایه‌ى كه‌له به‌غدا هه‌یه. زۆر سه‌رمایه‌گوزارى بیانى هاتوون و چه‌ندین كۆمپانیاى دیكه‌ش دێن، چونكه پێشكه‌وتنێكى ئابوورى گه‌وره له كوردستان هه‌یه.
پرسیار/ تا چه‌ند ئێوه ئاماده‌ن برِۆن ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق رێزى ده‌ستور و رێككه‌وتنه‌كان نه‌گرێت له‌نێوانتان؟
سه‌رۆك بارزانى: ئه‌گه‌ر بزانین ده‌ستور پێشل ده‌كرێت و له مانا و به‌هاكانى داده‌برِینرێت و جێ به‌جێ ناكرێ، ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سیسته‌مه بژین.
ئێمه ناتوانین له سایه‌ى سیسته‌مێكى دیكتاتورى له عێراق بژین.
پرسیار/ ئه‌م دووساڵه، سالى به‌هارى عه‌ره‌بى بوون له ناوچه‌كه.به‌ڵام پاش رووداوه‌كان، بینیمان كه گروپه ئیسلامیه‌كان و سه‌له‌فیه‌كان باڵا ده‌ست بوون و وڵاته‌كانیان به‌ره‌و نا سه‌قامگیرى بردووه. ده‌شزانین كه ئه‌مریكا هێزى له عێراق نابێت، پێت وایه ده‌بێ كوردستان چ جۆره سوپایه‌كى هه‌بێت تا ئاماده بێت كوردستان له تیروریستان و هه‌رِه‌شه‌كانى ده‌ره‌وه بپارێزێ؟
v فه‌لسه‌فه‌ى ئێمه و عه‌قیده‌ى ستراتیژى ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رگریكردنه‌وه، ئێمه هیچ كات په‌لامارى كه‌س ناده‌ین و هێرشیان ناكه‌ینه سه‌ر. به پێی ده‌ستورى عێراق، ئێمه ئه‌و مافه‌مان هه‌یه كه هێزى خۆمان هه‌بێت بۆ به‌رگریكردن. ئێمه هێزى پێشمه‌رگه‌ى خۆمان مه‌شق پێكردووه تا ببێته بنه‌ما و بناغه‌ى ئه‌م هێزى به‌رگرییه. پێشمه‌رگه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك.
پرسیار/ ئه‌گه‌ر ئاواتێك هه‌بێت بۆ ئاینده‌ى كوردستان، چ ئاواتێك ده‌بێت، فیدراڵى زیاتر سه‌ربه‌خۆیی، گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى زیاتر؟
سه‌رۆك بارزانى (به پێكه‌نینه‌وه): هه‌رسێكیان.
دەقی دیدارەکە لە گۆڤارەکەدا:



