٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی: هەرێمی كوردستان و گەلی كورد پێویستیان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامی سەرکردایەتی  و بەرپەرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەوارمی) ڕایگەیاند کە، هەرێمی كوردستان و گەلی كورد پێویستیان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانییە و، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ڕاستەوخۆ شەرعیەتێكی تەواو بە مومارەسەی دیموكراسی لە هەرێم دەبەخشێت.

ئەمڕۆ 25/3/2015 ناوچەی 2ـی فەرمانبەرانی هەولێر سیمینارێكی بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پ.د.ك ساز كرد.
لە سیمینارەكەدا كە ژمارەییەكی بەرچاو لە فەرمانبەرانی یەكە ئیدارییەكانی هەولێر ئامادە بوون، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتیی بە ناوی سەركردایەتی حزبەكەیەوە، زۆر  سوپاسی فەرمانبەرانی سنووری ناوچەی 2ی پارتی كرد كە لەم تەنگەژە ئابوورییەدا هاوشێوەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان ڕۆڵتان گێڕاوە و بەتواناكانتان نەتانهێشتووە کەلێنی یاسایی و قانوونی دروست بكرێت.
هەورامی باسی چەند پرسێكی هەنووكەییی کرد و دواتریش بە وردی بۆ ئامادەبوانی شی كردەوە. سەرەتا باسی لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی كرد و پێگەی هەرێمی لە ناو هاوكێشە سیاسی و سەربازییەكاندا ڕوون كردەوە، هەر لەو چواچێوەیشەدا هەورامی زەروورەتی مانەوەی سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی بۆ ئێستای گەلی كورد و دەستگرتن بەو فیداكارییەی كە لە ڕابردوودا بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین دراوە، زامنی پاراستنی ئەم دەستكەوتانە پەیوەستە بە كاریزمایی جەنابی سەرۆكە، هەر لەو پەناڵەدا هەورامی ڕایگەیاند " هەرێمی كوردستان و گەلی كورد پێویستیان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانییە و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ڕاستەوخۆ شەرعیەتێكی تەواو بە مومارەسەی دیموكراسی لە هەرێم دەبەخشێت". لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەیدا هەورامی تیشكی خستە سەر بارودۆخی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و شەڕی تیرۆریستانی داعشی و، كاریگەرییەكانی لە سەر هەرێمی كوردستان، هەروەها هەڵوێستی سەركردایەتیی كوردیش لەوبارەیەوە بۆ ئامادەبوان ڕوون كردەوە. بە وەڵامدانەوەی چەندین پرسیاری ئامادەبووان سیمینارەكە تەواو بوو.
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار