٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

پڕۆفیسۆر كێپڵ: لە فەرەنسا ستراتیژییەكی نوێمان بۆ ناساندن و بەرەوپێشبردنی دۆزی كورد وەگەڕخستووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- لە كۆبوونەوەی نێوان (هێمن هەورامی) و، كونسووڵی فەرەنسا (ئالان گێبخات) و پڕۆفیسۆر (گیڵز كێپڵ) و، بە شاندە لێكۆڵەرەکەی هاوڕێیان، ڕایان‌گەیاند کە فەرەنسا ستراتیژییەكی وەهای وەگەڕخستووە بۆ ناساندنی ئەو بەرەوپێشچوونانەی هەرێمی كوردستان و دۆزە ڕەواكەی كە بە درێژایی مێژوو قوربانیان بۆ داوە.


ئەمڕۆ 19/3/2015 لە پیرمام (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ‌دك و، کۆمەڵە ئەندام‌مەكتەبێک پێشوازییان لە سەركونسووڵی فەرەنسا لە هەولێر (ئالان گێبخات) و، پڕۆفیسۆر ( گیڵز كێپڵ) و شاندە یاوەرەکەیان کرد. لە سەرەتای دیدارەكەدا (هەورامی) خۆشحاڵیی خۆی سەبارەت بەو گرنگیپێدانەی فەرەنسا دەربڕی كە لە هەموو تەنگەژەكان كە كوردی تێ كەوتووە یەكێك بووە لەو وڵاتە پێشەنگانەی كە هاوكاری و پاڵپشتی گەلی كوردی كردووە، هەروەها كورتەیەكی لە ڕەوشی ئێستای ناوچەكە و، پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدای بۆ شاندی میوان شی كردەوە و، ئەو ئاراستە دیموكراسییەی كە سەركردایەتیی كورد گرتوویەتە بەر بۆ پێكەوەژیان و، ئازادییە ڕەهاكانی تاك، بۆ شاندی میوانی خستە ڕوو و، هیوای خواست لەو بارەیەوە هاوكاریان بن.


پڕۆفیسۆر (كێپێكڵ)، جۆری پێشوازی و وەدەمەوەهاتنی هەرێمی كوردستان لە وەها شاندێكی لێكۆڵینەوە، ئەو ئاماژەییە دەخاتە ڕوو كە هەرێمی كوردستان دەرگای بە ڕووی كرانەوە و بەرەوپێشچوونە كردووەتەوە، ئەمەش ئەركێك دەخاتە سەرشانی ئێمە كە بە ئەمەكەوە ستراتیژییەتێكی وەها بخەینەگەڕ كە ببێتە هۆی ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و هاوكار بین لە بەرەوپێشبردنی. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ڕایگەیاند: "پێشمەرگەی كوردستان قارەمانییەكی وایان تۆمار كردووە لە زەینی هەمووماندا دەمێنێتەوە و، گەلی كورد لە ناوچەكەدا بەهۆی خۆڕاگری و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان جیاوازتر بوو لەوانی تر."


بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، سەبارەت بە كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان، پێی ڕاگەیاندن هاوكارتان دەبێت لە كارەكانتان و وەك ڕوونكردنەوەیەك بۆ قسەكانی پڕۆفیسۆر كێپڵ، ڕایگەیاند: "ئێمە سازشمان لە جیاوازی خۆمان نەكردووە، بەڵام پێكەوەژیانمان كردووەتە پێوەرێك بۆ سەركەوتن".

هەواڵی پەیوەندیدار