هێمن هەورامی: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شتێك نەماوە بە ناوی سنوور

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ شتێک ناموە بە ناوی سنوور.
"جیاوازیی پرۆژەكان و جەمسەرە جیاوازەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە ئاراستیەكی تردا بردووە. جارێكی دیكە هیچ یەكێك لەو وڵاتانە ناتوانن خۆیان دروست بكەنەوە و ئاڕاستەی گۆڕانكاری بە ویستی خۆیان دابڕێژنەوە، بۆیە ئەگەری رێكکەوتنێكی دیكەی هاوشێوەی سایكسپیكۆ لە دەرەوەی ئیرادەی ناوچەكەدایە، بەڵام خۆشبەختانە رۆشنایێكی تر هەیە كە بووەتە جێگای هەڵوێستە لەسەر كردنی ناوەندە ئەكادیمییەكانی جیهان. ئەمە ئەو وتارەی جەنابی (سەرۆك مەسعوود بارزانی) بوو كە لە كۆنفراسی ئاسایشی جیهاندا لە میونیش، پێشكەشی كرد و گوتیشی "جارێكی تر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خوێن دادەڕێژرێتەوە". (هێمن هەورامی) وایگوت.
هەر لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارێكدا کە لە شوێنی جیای کوردستان سازی داون، (هەورامی) کە هاوکات بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتییە، ڕۆشنایی خستە سەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەنێو ئەو تەنگەژە سیاسی و ئەمنییەدا، رۆڵێكی وەهای گێڕاوە کە بووەتە لانكەی پێكەوەژیان و لەخۆگرتنی زیاتر لە (ملیۆنێك) پەنابەر، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە دیتگای وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكا بۆ ئیدارەكردنی كورد لە ناوچەكەدا لە وڵاتانی دیكە جیاواز بێت.
(هەورامی) بۆ پشتڕاستکردنەوە تێڕوانینەکەی پەنا دەباتە بەر پرسیارێك لە دیمانەكەی (سەرۆك ئۆباما) لەگەڵ رۆژنامەی 'نیویۆرك تایمز'ـدا، كە پشگیریكردنی كورد لەسەر چ بنەمایەك بووە؟ و دەڵێ، (ئۆباما) لە وەڵامدا گوتی، "حكومڕانیی كوردەكان لە ناوچەكەدا نموونەیەكی جوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ پێكەوەژیان، هیوایشی خواست هەموو ناوچەكەش چاو لەو ئەزموونەی كوردەكان بكەن".
سیمینارەکانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی کە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساز دراون، بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ و چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتی کردەوە، لەئێستادا هەڕەشەكانی داعش بە تەواوی لەسەر كوردستان نەماوە، بە واتای ئەوەی داعش ناتوانێت چیتر مەترسی بێت بۆ داگیركردنەوەی بەستێك لە هەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەیش ڕۆشنایی خستە سەر بەشداریی پێشمەرگە لە رزگاركردنی مووسڵ و گوتی، "بەشداریكردنی پێشمەرگە سنوردار دەبێت؛ چونكە بابەتی مووسڵ و ناوچەكانی تری دەرەوەی باشووری كوردستان بۆ سەركردایەتیی كورد لە بەشداریی پێشمەرگە هەستیار دەبێت؛ بۆیە چوارچێوەیەكی سنوورداری هەیە و كورد بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بەشداریی پێشمەرگەدا دەكات لە رزگاركردنی مووسڵدا. ئێمە پێمان وایە، دەبێت لە رزگاركردنی مووسڵدا سوننەكان دەورێكی سەرەكییان هەبێت".
(هێمن هەوارمی) گوتیشی، "ئەو ستراتیژەی ئێستای كوردستان گرتوویەتیە بەر پێویستی بە یەكڕێزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەیە، لەو چوارچێوەیەیشدا تیشكی خستە سەر پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزكانی پێشمەرگە و دۆخی داراییی هەرێمی كوردستان و ئابڵۆقەی ئابووریی بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان.
جێگەی ئاماژەیە، ئەم زنجیرە سیمینارانەی (هەورامی) لە کات و ساتێكدان كە كۆمەڵگەی كوردی لە دوالیزمی فیكریدایە و ئەو شەڕە فیكریەی كە بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە و بەرەو ڕادیكاڵی توندڕەوی دەبات، هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە پێویستە.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
