دەقی وتاری سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا

لە ئاهەنگێکدا کە رۆژی ١٠/٩/٢٠١٢ لە هەولێر بۆ ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی لە وتەیەکدا رۆشنایی خستە سەر چەند بابەتێکی هەنووکەی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ڕایگەیاند: شۆڕشی ئەیلوول مێژوویەکی نوێی دروست کرد و وای کرد هەموو تاکێک کورد لە سەرتاسەری کوردستان بڕوا بەخۆی بکات و بووە شۆڕشێک لە چاکسازیی کۆمەڵایەتیدا و زۆر داب و نەریتی نەگونجاوی نەهێشت.
هەروەها گووتی: شۆرشى ئه‌یلول له یاساى نێوده‌وڵه‌تى لاى نه‌داوه و به حیكمه‌تى بارزانى نه‌مر رێگا نه‌درا كه شه‌رى كورد و عه‌ره‌بى لێ بكه‌وێته‌وه.
هەروەها گووتی: شۆڕشی ئەیلوول بووە دایک بۆ هەموو شۆڕشەکانی دوای خۆی و ئومێدی دا بە هەموو خەڵکی کوردستان.
سه‌رۆك بارزانى له باره‌ى قوربانیدانى گه‌لى كورد له پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه ره‌واكانى راشى گه‌یاند: چۆن ده‌كرێت پاش ئه‌نفال كه‌سانێك هه‌بن دژى ئازادى كورد بن.
ئەمە دەقی وتارەکەیە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
میوانه بهرِێزهكان
ئاماده‌بووانی بهرِێز
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن، سه‌رچاوان
ئیمرِۆ یادی 51 ساڵه‌ی شۆرِشی ئه‌یلوولی مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه، شۆرِشی نه‌ته‌وه‌یی و شۆرِشی سه‌رتاسه‌ری، شۆرِشی ئهیلوول، شۆرِشی هه‌موو گه‌لی كوردستان بوو، شۆرِشی یه‌ك حزب و یه‌ك لایه‌ن نه‌بوو، به‌ڵام شه‌ره‌فی سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی ئه‌و شۆرِشه به‌ر پارتی كه‌وت، به‌سه‌رۆكایه‌تیی بارزانیی نه‌مر، كه ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین هه‌تا هه‌تایه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پێش هه‌موو شتێك سڵاوی گه‌رم ده‌نێرم بۆ هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه به‌شداربوون له شۆرِشی ئهیلوول و سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆرِشی ئهیلوول و هه‌موو شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان.
شۆرِشی ئهیلوول ته‌نیا شۆرِشێك نه‌بوو دژی دیكتاتۆرییه‌ت، شۆرِشێك بوو، به‌ڵێ دژی دیكتاتۆرییه‌ت، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دژی نائومێدی، دژی هه‌موو دابونهریتێكی نه‌گونجاو، گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت به‌لای منه‌وه له شۆرِشی ئهیلوول ئه‌وه بوو، كه تاكی كوردی دروستكرد. مێژوویه‌كی تازه‌ی دروستكرد، گه‌نجانێكی دروستكرد كه برِوایان به خۆیان بێ، تا شۆرِشی ئهیلوول كه‌م تاكی كورد هه‌بوو كه هه‌ست به كه‌مایه‌تی نه‌كات به‌رامبه‌ر به خهڵكیتر، به‌ڵام دوای شۆرِشی ئهیلوول هه‌موو تاكێكی كورد له هه‌موو كوردستان برِوایهكی وای به‌خۆی په‌یدا كرد، كه بووه جێگه‌ی ئومێدێكی زۆر زۆر گه‌وره و ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یشی به‌دواوه هات، به‌لای منه‌وه ئه‌مه بوو شۆرِشی زۆر گه‌وره.
دوای ئه‌وه شۆرِشێكی گه‌وره بوو لهرِووی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، زۆر دابونه‌ریتی نارِێك و ناگونجاو هه‌بوون، كه شۆرِشی ئهیلوول ئه‌مه‌ی نه‌هێشت له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا، ئه‌مه‌ش دهسكهوتیێكی زۆر گه‌وره بوو.
به حه‌ق شۆرِشی ئهیلوول دایكه بۆ هه‌موو شۆرِشهكانی كه دوای ئه‌وه ده‌ستیان پێكرد، شۆرِشی ئهیلوول ئومێدی دا به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، شۆرِشێك بوو پرِ له پاك و خاوێنی، شۆرِشێك بوو پرِ له مه‌ردایه‌تی، به‌درێژایی شۆرِشی ئهیلوول كارێكی دژ به یاسا ئه‌نجام نه‌درا، یه‌ك دیل نه‌كوژرا، كارێكی تیرۆریستی یا تیرۆری نه‌كرا له هیچ كۆییه‌ك له ناو عێراق و نه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ر چه‌ند زۆر ئاسان بوو بۆ ئێمه بتوانین زۆر شت بكه‌ین، به‌ڵام شهرِێكی مهردانهمان كرد له یاسای نێوده‌وڵه‌تی لاماننهدا، له هه‌موویشی گرنگتر به حیكمه‌تی بارزانیی و هاورِییانی رێكه نه‌درا ببین به شهرِی دوو نه‌ته‌وه، ببین به شهرِی كورد و عه‌ره‌ب، كه ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره بوو.
حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تیی شۆرِش له دروشمهكهیدا، دروشمی مه‌ركه‌زی شۆرِشی ئه‌یلوولدا به ده‌رده‌كه‌وێ، كه ده‌ڵێ: دیموكراتی بۆ عێراق و، ئه‌و سه‌رده‌مه، ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان. زۆر راسته، له عێراق یا له هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر رژێمێكی دیموكراتی نه‌بێ، هیچ گرفتێكی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر ناكرێ.
ئهمرِۆش عێراق پێویستی به‌و دیموكراتییه هه‌یه، چونكه ئه‌و دیموكراتییه‌ی كه پێویسته به‌داخه‌وه هێشتا نه‌چه‌سپاوه، ئه‌و سه‌رده‌مه دروشمی مه‌ركه‌زی شۆرِشی ئهیلوول ئه‌وه بوو هه‌روه‌كو باسم كرد، دیموكراتی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، به‌ڵام دوای قوربانیدانێكی زۆر، چه‌ند قوربانی ئێمه گه‌وره‌تر بوو، ئه‌وه‌نده داواكاری كوردی زیاتر بوو، كه مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت دوای ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردنی هه‌رچی دێهاتی كوردستانه، هێشتا ئهمرِۆش كه‌سانێك هه‌بن پێیانوابێ، ده‌بێ كورد ئازاد نه‌بێ، ده‌بێ كورد خاوه‌نی برِیاری خۆی نه‌بێ، ئه‌مه لای من سه‌یره!
بهرِێزان....
عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر كه پێكه‌وه ده‌ژین و برای یه‌كترین، به‌ڵام هه‌ر له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، كه ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق دامه‌زرا، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دامه‌زرا، كه كورد و عه‌ره‌ب شه‌ریكن له‌م وڵاته‌دا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق هیچ ئیلتیزامێكی نه‌كرد، بۆیه نه عێراق بووه ده‌وڵه‌ت و نهكوردیش ئیسراحه‌تی كرد.
ئێمه ئومێدێكی زۆرمان په‌یدا كرد دوای رووخانی رژێم، كه هه‌موو ده‌زانن كورد چ رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له رووخاندنی رژێمی دیكتاتۆری، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوورێكی رێك‌وپێك، من ناڵێم بێ كهموكورِییه، به‌ڵام تارِادهیهكی زۆر ده‌ستورێكی رێك‌وپێك په‌سه‌ند كرا بۆ عێراق، ئه‌م ده‌ستووره بوو به‌وه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه پێكه‌وه بژین و پێكه‌وه له عێراقی تازه‌دا، عێراقی تازه دروست بكه‌ین.
مێژووی هه‌موو وڵاتانی تر، نه‌ته‌وه‌كانی تر، پیشانمان ده‌دات، نه دابه‌شكردنی به زۆر سه‌رده‌گرێ، نه پێكه‌وه‌ژیانی به زۆر سه‌رده‌گرێ، گه‌لی كوردستان خۆی برِیاری داوه، كه ئێمه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ براكانی ترمان له عێراقی تازه‌دا پێكه‌وه ده‌بین، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كه عێراق خاوه‌نی ئه‌م ده‌ستووره بێت، كه ئێستا هه‌یه‌تی و به‌داخه‌وه ئیلتیزامی پێناكرێ.
ئه‌م ده‌ستووره وای كردووه ئێمه ئه‌و برِیاره بده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره نه‌بێ، برِیاری ئێمه‌ش، ئه‌و برِیاره نابێ. كه من ده‌ڵێم: برِیاری ئێمه، مه‌به‌ستم برِیاری گه‌لی كوردستانه، من ئه‌و مافه به‌خۆم ده‌ده‌م به‌ناوی گه‌لی كوردستان قسه بكه‌م، چونكه گه‌لی كوردستان ئه‌و برِوایهی به من داوه.
ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقێكی دیموكراتی، فرهلایهنین، عێراقێك بۆنی دیكتاتۆرییه‌تی لێ نه‌یه‌ت، له‌مه‌ودوا ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان تێده‌كۆشین ده‌بێ ده‌ستووری عێراق بچهسپێێ، ده‌بێ عێراقی تازه هی هه‌مووان بێ، ده‌بێ شه‌راكه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌كرده‌یی خۆی ببینێته‌وه له‌و حكوومه‌تی تازه‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوهرِناكهم هیچ لایه‌نێكی عێراقی رازی بێ تاكه كه‌سێك یان تاكه لایه‌نێك ماف به‌خۆی بدات ته‌نیا برِیار بدات.
ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو گرفته‌كان به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك وا بیر بكاته‌وه، ده‌توانێ به زۆر شت له سه‌ر كوردستان فه‌رز بكات، كه‌سێك وا بیر بكاته‌وه به كه‌ڵه‌گایه‌تی ده‌توانێ ده‌سكه‌وته‌كان له كوردستان بستێنێته‌وه، ئه‌مه مه‌حاڵه، من ده‌زانم خراپترین شت شهرِه، ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكه‌ینه‌وه شهرِه، به‌ڵام لهشهرِ خراپتر ئه‌وه‌یه مرۆڤ بكه‌وێته بن حكوومی دیكتاتۆرییه‌ت.
ئێمه هه‌نگاو به‌ره‌و برایه‌تی ده‌نێین، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاشتی ده‌نێین، ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و عێراقێكی دیموكراتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه بین هیچ شتێكی شه‌خسی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نیمانه، به‌ڵام مه‌حاڵه ئێمه قبوڵ بكه‌ین كه‌سێك ده‌ست بۆ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی هه‌رێمی كوردستان درێژ بكات یا پێوابێ به دروستكردنی باره‌گایه‌كی تازه‌ی سه‌ربازی و یا جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م رِهوشه بكات. ئه‌مه خه‌یاڵه.
پێموایه ده‌بێ زیاتر ئاقڵانه ره‌فتار بكرێ و ئاقڵانه بیر بكرێته‌وه، چونكه به شهرِ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و چاره‌سه‌ر نابێ.
ئێمه وه‌كو كورد، وه‌كو كورد له‌هه‌موو پارچه‌یه‌ك، زه‌مانی ئه‌وه چووه ئێمه هێرشبه‌ر بین، یا بیر له شهرِ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێ ئاماده بین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگری له خۆمان بكه‌ین، زه‌مانی شهرِ نه‌ماوه و زه‌مانی دیالۆگه، زه‌مانی مه‌نتیقه، زه‌مانی لێتێگه‌یشتنه، زه‌مانی رێز له‌یه‌كتر گرتنه، ئێمه ئومێده‌وارین هه‌م له كوردستانی عێراق و له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌یش هه‌موو گرفته‌كانی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی كه پێكه‌وه ده‌ژین له نه‌ته‌وه‌كانی تر چ عه‌ره‌ب چ تورك چ فارس بهرِێزلهیهكتر گرتن به‌دیالۆگ ئێمه بگه‌ین به چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو گرفتانه.
ئهمرِۆش بابه‌تی گه‌رم، بابه‌تی ره‌وشی سوریایه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌وه‌ی میلله‌تی سوریا برِیاری لێده‌دات، خۆیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه برِیار بده‌ن ئاینده‌یان چۆن ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌یش زۆر گرنگه، ئێمه‌یش بزانین ئایندهی گه‌لی كورد له سوریا چۆن ده‌بێ. تا ئێستا مه‌حروم بوون له مافی هاووڵاتیبوون، مه‌حاڵه نه كوردی سوریا ئه‌مه قبوڵ بكات نه هیچ خاوه‌ن ویژدانێك ئه‌مه قبوڵ بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆرِانكارییهك به‌سه‌ر ره‌وشی سوریادا بێت كورد له هه‌مان ره‌وشدا بمێنێته‌وه، خۆیان برِیاری خۆیان ده‌ده‌ن، نه ئێمه ئه‌و مافه‌مان هه‌یه، نه كه‌سی تر ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ته‌ده‌خول له رِهوشی ئه‌وان بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئێمه یارمه‌تیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به دیالۆگ به لێتێگه‌یشتن، ئێمه سه‌ربه‌رزین له‌وه‌ی توانیمان تارِادهیهكی زۆر كێشه‌ی ناوخۆیان یارمه‌تیان بده‌ین و كێشی ناوخۆیان چاره‌سه‌ركه‌ن و ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه بگه‌نه لێكگه‌یشتنێك بۆ ئایندهی خۆیان له‌گه‌ڵ میلله‌تی سوریا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سوریا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریا.
ئێمه له‌و برِوایهداین له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست هه‌موو ره‌وشه‌كان به‌ره‌و گۆرِانێكی گه‌وره ده‌چن، رۆژ، رۆژی گه‌لانه بۆ ئه‌وه‌ی برِیاری خۆیان بده‌ن، هه‌رچی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه برِیاری لێبده‌ن، ئێمه‌یش به‌شێكین له‌وان و پشتیوانیان لێده‌كه‌ین.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم شۆرِشی ئهیلوول هه‌میشه له یادی هه‌موو تاكێكی كورد بێ و له‌یادی هه‌موو گه‌نجه‌كانی ئێمه‌دا بێت و خه‌ڵكی ئێمه ئه‌وانه‌ی شۆرِشی ئه‌یلوولیان نهدیووهو نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ن و پێگه‌یشتوون بزانن خه‌ڵكانێك ره‌نجیان داوه و خوێنیاندا، هه‌موو شتێكیاندا له پێناو ئه‌وه‌ی كه ئهمرِۆ بۆ ئێمه دروست بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ قه‌دری خه‌باتی ئه‌وان بزانین.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ به‌راشكاوی بڵێم: له‌مه‌ودوا زۆر به‌توندی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه ده‌وه‌ستین كه بیه‌وێ ئه‌م مێژووه بێشوێنێ یا سوكایه‌تی به شۆرِشی ئهیلوول و به‌خه‌باتی پێشمه‌رگه بكات.
ئیتر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
زۆر به‌خێربێن



