هێمن هەورامی: دەبێ خۆمان لە بلۆكبەندیی ناوچەكە بپارێزین

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) جەخت دەکاتەوە کە "ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی) لە نزمكردنەوەی كێرڤی تیرۆریستان لە دەڤەرەكەدا، سەرقافڵەیی كوردی نیشان دا"، (هەورامی) هەروەها رایگەیاند، "بڕیاری گەلی كورد لە زاری كوردانەوە دەبێت و ناكەوینە ناو هیچ بلۆكبەندییەكی ناوچەییی و جیهانی."
ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیمووكراتی كوردستان(هێمن هەورامی)، ئەم قسانەی لەو سیمینارەدا بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆی كوردستان لە هەولێر کردن و، پەیوەندیی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ ناوچەكە و جیهاندا و شەڕی داعش لە ناوچەكەدا خستە بەر باسەوە.
(هەورامی) ئاماژەیشی دا کە "دەبێت لە رێگای كارە دیپلۆماسییەكانمانەوە بە جیهانی ئازاد رابگەیەنین، شەڕی داعش شەڕێكە لە ئەنجامی سیاسەتی حكوومەتە شکستخواردووە مەركەزخوازەکانی ناوچەكەوە چرۆی كردووە، کە كورد جەنگەكەی دەكات."
(هێمن هەورامی) کە هاوکات بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتییشە، باسی لە وەرچەرخانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و سەرهەڵدانی ئەو دۆخە جیاوازەی پەیوەندیی نوێی ناوچەكە و جیهانیش كرد، بە جۆرێک کە لە دیتی (هەورامی)ـیەوە ئێستا جیهان بەرەو بێجەمسەری دەڕوات، دەشڵێت "ناوچەكە كەوتووەتە ژێر چەند پرۆژەیەكی سیاسیی وڵاتاگەلێكی خاوەن رابردوو. بۆیە دەبێت سەركردایەتیی گەلی كورد زاری كوردەواری بخاتە گەڕ و خۆمان لە بلۆكبەندیی ناوچەكە بپارێزین."
بە باوەڕی (هەورامی)، سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستەكان بۆ ئەو بۆشایییە سیاسییەی هەندێ لە وڵاتانی ناوچەكە و پەرەسەندنی هزری سەلەفیی جیهادی بە سەر باڵی لیبڕاڵی ئایینیدا دەگەڕێتەوە و، باڵادەستیی تیرۆریستان لە دەڤەرەكەدا لە شكستی بەرژەوەندخوازانی مەركەزییەوە بووە.. تاكە هێزی دیاریش کە بە کردەنی بۆ سڕینەوەی تیرۆریستان لە سەر نەخشەی جیهان دەجەنگێت، کوردە."
هەر لەو سیمینارەدا، (هەورامی) سەركەوتنی هێزە كوردییەكانیشی گەڕاندەوە بۆ فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كوردستان (سەرۆك بارزان)ـی، كە لە قەڵاچۆڵكردنی تیرۆریستانی داعش رۆڵی سەرقافڵەیی گێڕاوە و بە هۆی سیاسەتی حەکیمانەیشییەوە هەرێمی كوردستان بووەتە لانەی كەمینەكان و رەگە جیاوازەكان، ئەڵبەت ئەو سیاسییانە حەکیمانەییەی (سەرۆك بارزانی)ـیە كە جیهانی سەرسام كردووە.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
