٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا، بەرز نرخێندران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كورستان (مەسعوود بارزانی) بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد لە پێناو یەكگرتوویی گشت حزب و لایەنە سیاسییەكان لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا، بەرز نرخێندران.

بە مەبەستی ستاییشكردن و بەرزهەڵسەندگاندنی هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كورستان لە یەكخستنی نێوماڵی كورد لە پێناو یەكگرتوویی گشت حزب و لایەنە سیاسییەكان لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا، ئەمڕۆ لە بارەگای لقی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی دوو (عەلی حوسێن) و كارگێڕان و نوێنەر و سكرتێری 43 حزب و لایەنی كوردستانی، پێشوازی لە سەرۆكی كۆمەڵەی شێخ سەعیدی پیران (قاسم فورات شێخ سەعیدی پیران) و نەوە و بنەماڵەی (شێخ سەعیدی پیران) كرا.
لە دیدارێكدا دوای باسكردن لە رەوشی هەرێمی كوردستان و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و پرسی هاوكاریی پەنابەران لە كوردستان، بەرپرسی لقی دوو بە ناوی تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكانەوە بە خێرهاتنی نەوە و كوڕانی (شێخ سەعیدی پیران)ـی بۆ هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر كرد.
هەروەها جەختی كردەوە كە، گەلی كوردستان لە هەر پارچەیەكدا رۆڵ و خەباتی شۆڕشگێرانی كوردی وەك (شێخ سەعیدی پیران) و (قازی محەممەد) و (مستەفا بارزانیی نەمر) و (شێخ مەحموودی حەفید) و تەواوی ئەو سەركردە روحیانە بە رێزەوە سەیر دەكات، لەم پێناوەیشدا خەباتی (شێخ سەعیدی پیران)ـی لە نێو بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا بەرز هەلسەندگاند.

پاشان هەریەكە لە حزب و لایەنەكان بۆچوونی خۆیان لە بارەی گەورەیی تێكۆشانی خەباتكار (شێخ سەعیدی پیران) و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی لە پێناو ماف وئازادی و رزگاری بۆ كوردستان دەربڕی و بە گەورەییان دانا.
دواتر سەرۆكی كۆمەڵەی شێخ سەعیدی پیران (قاسم فورات)، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستییەی ئەمڕۆ لە نێو كوردستانیاندا دەبینرێت، دەربڕی و لەم پێناوەیشدا سوپاس و ستاییشی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد لە رۆژئاوا و هەموو كوردستاندا.

هەروەها جەختی كردەوە كە، ئەمڕۆ گەلی كوردستان لە هەموو قۆناخێك زیاتر پێویستی بە یەكگرتوویی و كاركردنی هاوبەش و پێكەوەژیان هەیە بۆ پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو مەترسیانەی تیرۆرستانی داعش لەسەر هەر پارچەیەكی كوردستاندا دروستاین كردووە.
لەم رووەیشەوە تەواوی حزب و لایەنەكان لەسەر هەموو پرسە سیاسییەكان و یەكگوتاری و یەكڕیزی هاودەنگ و هاوڕا بوون و ئومێدیان خواست ئەم قۆناخە، قۆناخی لادانی ستەم لەسەر تەواوی كوردستان لە هەر پارچەیەكدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار