٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یەکخستنەوەی نێوماڵی لایەنەکانی ڕۆژئاوا پڕبایەخ و نەتەوەییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا هەورامی رایگەیاند: "پارتیی دیموكراتی كوردستان كار لە سەر یەكخستنەوەی گوتاری ستراتیژیی نەتەوەیی گەلی كورد دەكات و دەبێتە درێژەدەری گوتارە نەتەوەییەكەی (سەرۆك بارزانی)"، جەختی کردەوە، "ستراتیژیەتمان بۆ پێكەوەژیانە دوور لە موزایدەی سیاسی.. (سەرۆك بارزانی) بە یەك چاو سەیری پارچەكانی دیكەی كوردستان دەكات لە شەڕی داعش." هاوکات هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی، ڕایگەیاند، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یەکخستنەوەی نێوماڵی لایەنەکانی ڕۆژئاوا پڕبایەخ و نەتەوەییە.

ئەم قسانەی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك(هێمن هەورامی) و (نیلۆفەر كۆچ)ـی هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەی كوردستان (كە نە كە)، لە چوارچێوەی دیدارێکدا بوون کە ئەمڕۆ یەکشەممە هەردوولایانی کۆ کردەوە.
لای خۆیەوە (نیلۆفەر كۆچ) بە بایەخەوە رۆشنایی خستە سەر پێشڕەوییەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو بەرەكانی جەنگدا، بە تایبەتی ناوچەكانی رەبیعە و زوممار، خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بەو گفتوگۆیانەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ كۆدەنگییان لە سەر پرسی بەرگریكردن لە خاكی كوردستان، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی دیالۆگە نەتەوەییەكەی هەموو لایەنەكانی رۆژئاوی كوردستان كرد، كە رێكکەوتنی دهۆك وەك دەستپێكێك بوو بۆ پێكەوە بەرگریكردن لە رۆژئاوای كوردستان، ئەم سەركەوتنەیشی گەڕاندەوە بۆ ئەو رۆڵە نەتەوەییەی (سەرۆك بارزانی).
(نیلۆفەر كۆچ) زیاتر گوتی: "رۆژ لە دوای رۆژ هاوكارییەكانی باشووری كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان دەرخەری ئەو ستراتیژیە نەتەوەییەیە كە (سەرۆك بارزانی)  بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو كاری بۆ كردووە."
دواتر (هەورامی)، كورتەیەكی لە پشێوییەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی خستە بەر باس. هەورامی رایگەیاند: "پارتیی دیموكراتی كوردستان كار لە سەر یەكخستنەوەی گوتاری ستراتیژی نەتەوەیی كورد دەكات لەسەر پرەنسیپی پێكەوەژیان و دوور لە موزایدەی سیاسیی لایەنە سیاسییەكان." هەروەها گوتیشی: "(سەرۆك بارزانی) لە ئێستادا لە كۆبانی‌ تا جەلەولا بە یەك چاو سەیر دەكات و لە هەر بەرەیەكی جەنگدا كورد پێویستی بە هەر پاڵپشتییەك بێت، ئەوا پێویستە هەموو گەلی كورد لە بەرگریدا ئامادە بێت."
 

هەواڵی پەیوەندیدار