هێمن هه‌ورامی: شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی‌دا، پێویستی به هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه

هه‌ولێر-kdp.info- (هێمن هه‌ورامی) له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ كۆنسووڵی ئه‌مه‌ریكا و جێگیری باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی بۆ پشتیوانیی گه‌لی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز ده‌نرخێنن، مانه‌وه‌یش له ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، پێوه‌سته به پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌ستووری عێراقه‌وه و دان بنرێت به شكستی ده ساڵه‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی عێراقدا و زامنبوونی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌یان. ده‌شڵێت، شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی‌دا، پێویستی به هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دواڕه‌وشی سیاسی و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مەکتەبی پێوەندییە گشتییەکانی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هه‌ورامی) و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام مه‌كته‌ب، به جیا پێشوازییان له هه‌ریه‌كه له كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و (جوزیف پێنگتن) جێگیری باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا (بلێند لویس) كرد.
(هه‌ورامی) وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌ردوو شاند، به ناوی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به هه‌ردوو وڵات كرد بۆ هاوكاریكردنی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر. هه‌روه‌ها باسكردن له وره و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا، به‌شێكی گرنگی دانیشتنه‌كه بوو.
(هێمن هه‌ورامی) به وردی روونی كرده‌وه كه، "پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه و به هاوكاریی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا بست به بستی خاكی كوردستان له تیرۆریستانی داعش و هاوكاره‌كانیان پاك ده‌كه‌ینه‌وه و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كاندا پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق خرایه به‌ر باس و گفتوگۆوه و (هه‌ورامی) به هه‌ردوو شاندی میوانی راگه‌یاند، به‌شداریكردنی كورد له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا، به‌نده به جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ و یاسای نه‌وت و گاز و چاره‌كردنی كێشه‌ی پێشمه‌رگه و مه‌سه‌له‌ی بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها دانیش به شكستی حوكمی ده ساڵه‌ی رابردوو بنێرت.
له كۆتاییدا هه‌ردوو شاندی میوان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بنبڕكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا كۆك بوون و هه‌ریه‌كه له كۆنسووڵی ئه‌مه‌ریكا و جێگیری باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا ستاییش و ده‌ستخۆشییان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و به پارێزه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانیان ناو بردن.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
