كەمال كەركووكی: ئەگەر بزن ئەجەلی هات تێشووی شوان دەخوات

هەولێر-KDP.INFO- ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، داعش نانی شوانی خوارد کاتێک دەستی بۆ كورد درێژ كرد، دەشڵێت، مەسەلەی سەربەخۆی كوردستان دوانەكەوتووە و سورین لەسەری"،ئەوەش دەخاتەڕوو پشگیری لە كورد زیادی كردووە.
هەولێر-KDP.INFO- ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، داعش نانی شوانی خوارد کاتێک دەستی بۆ كورد درێژ كرد، دەشڵێت، مەسەلەی سەربەخۆی كوردستان دوانەكەوتووە و سورین لەسەری"،ئەوەش دەخاتەڕوو پشگیری لە كورد زیادی كردووە.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(د.كەمال كەركووكی) بۆ KDP.info دەڵێت: "بۆ یەكەم جارە لە مێژووی نەتەوەكەمان بەم شێوەیە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا پشگیریی ڕاستەوخۆ دەردەبڕن بۆ هەرێم و پێشمەرگەی كوردستان، ئەوەش لە ئەنجامی سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستانە بە تایبەتی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆیە لە زووێكەوە گوتوومانە كە سەرکردایەتیی كوردستان لە دەستێكی ئەمینە، خەڵكی كوردستان لە دەستێكی ئەمیندان و گەلی كودستان پشتئەستورە بە سەركردایەتی و سەركردایەتییش پشتئەستورە بە گەلەكەی."
دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، (كەركووكی) بیرمان بۆ پەندێکی كوردی دەباتەوە و دەڵێت: "ئەگەر بزن ئەجەلی هات تێشووی شوان دەخوات"، داعشیش نانی شوانی خوارد دەستی بۆ كورد درێژ كرد، گوتیشی: "موژدە دەدەینە خەڵكی كوردستان كە سەركەوتن بۆ گەلی كوردە و تیرۆریستان و داعش تێك دەشكێنرێن."
ئەوەیشی خستە ڕوو کە "گەلی كورد سەربەرزە بە خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەی، كە سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتییەی بەسەریدا هاتووە، دەستمان نەبردووە بۆ تیرۆر، ئەمەیش ڕۆژ دوای رۆژ و ساڵ دوای ساڵ، کارەسات دوای کارەسات، بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەرکەوت كە، كوردستان و سەرکردایەتییەکەی، دژی تیرۆر و تیرۆریستانن و دەیانەوێ هەموو نەتەوە و ئایینەكان لە كوردستان پێكەوە بژین."
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی، "پێمان وایە لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانییەو، عێراق بە هەڵە بنیات نرا، چونكە دەبوو كورد وەك خۆیان و عەرەب و لایەنەكانی دیكە وەك خۆیان، لەسەر یەك جیۆگرافی و خاكدا بەرگرییان لە خۆیان كردایە، نەك ئەو عێراقەی بە زۆر پێكەوە لكێنراوە"، گوتیشی دەبێت نیشان بدرێت كە دەبێت سوننە لە داعش جیا بكرێتەوە.
زیاتر گوتی، "كورد ئابوورییەکەی بە دەست خۆیەتی، پەرلەمانی كودستانیش داوای لێ كراوە ڕێكارە یاساییەكان بۆ ڕیفراندۆم بگرێتە بەر بۆ ئەوەی خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.. ئەوەش حەقێكی نێونەتەوەییە و لە یاسایی نێودەوڵەتیشدا ئاماژەی پێ کراوە، لە خاڵبەندییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە كە هەرگەلێك ئازادە بڕیار لە مافی خۆی و ژیانی خۆی بدات.. ئەمرۆیش لە دەرئەنجامی ئەو شکستەی حكوومەتی عێراق و سەركردایەتییەكەی كە نەیانتوانی یەكپارچەیی عێراق ڕابگرن، بەرەنجامی شکستی ئەو دەسەڵاتەیە كە لە عێراق فەرمانڕان بوو و ئەو دۆخەی وەبەرهێنا."
سەبارەت شەڕی داعش و دواخستنی پرۆسەی سەربەخۆییش، (كەركووكی) گوتی: "مەسەلەی سەربەخۆیی دوانەكەوتووە و سوورین لەسەری.. سەربەخۆیی مافی ئێمەیە و جیا لەمە هەر چارەیێكی تر بدۆزرێتەوە، ئێش و ئازارەکان هەر دەمێنن."
بەرێوەبەری نووسین

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
