٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی هەشت، هاوكاریی جەماوەری دەڤەری زاخۆی بە سندووقی پشتیوانیی پێشمەرگە بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- (سەربەست لەزگین)، بە ناوی لقی هەشتی پارتییەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جەماوەری دەڤەری زاخۆ کرد كە هەموو چینوتوێژەكانی زۆر بە گەرمی بەشدارییان لە سندووقی دارایی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەدا كردووە، گوتیشی، "ئەمەیش دەری دەخات كە خەڵكی ئێمە یەكدەنگ و یەكهەڵوێستن و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانییان بەرزە و بە پەرۆشەوە ئامادەی هەموو قوربانییەكن بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان."

ئەم لێدوانەی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و  بەرپرسی لقی هەشت (سەربەست لەزگین)، بە ئامادەبوونی كارگێڕان و كادیرانی سنووری لق کردنی کاتێک هاوكاریی دارایی پێشكەش بە سندووقی هاریكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە زاخۆ كرد.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەشت (شڤان شێخۆ)، بۆ kdp.infoگوتی: "پاش بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سندووقی هاریكاری و كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستاندا كرانەوە و ئەمڕۆیش بەرپرسی لقی هەشت هاوكاریی دارایی پێشكەش بە سندووقی هاریكاری بۆ هێزی پێشمەرگەدا كرد".

بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دیموكراتی كوردستان (سەربەست لەزگین)، ڕایگەیاند كە ئەو سندووقانە بۆیە كراونەتەوە تا خەڵك پشتیوانیی دارایی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن. گوتیشی: "بە ناوی لقی هەشتی پارتییەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی جەماوەری دەڤەرەكە دەكەین كە هەموو چینوتوێژەكان زۆر بە گەرمی بەشدارییان لە سندووقی دارایی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەدا كرد، ئەمەیش دەری دەخات كە خەڵكی ئێمە یەكدەنگ و یەكهەڵوێستن و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانییان بەرزە و بە پەرۆشەوە ئامادەی هەموو قوربانییەكن بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان".

دڵدار ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار