هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بە ئاڕاستەی گەیاندنی كوردستانە بە كەناری ئارامی
__2014_07_01_h23m33s57__BA.jpg)
سلێمانی -KDP.info- بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆكی هەرێم لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشداریی دایە سەركردەكانی عێراق لە دروستبوونی شەڕێكی ئاوا و خوڵقانی ئەم بارودۆخەدا و سەرجەم گوتەكانیشی ئاییندەبینی و حەكیمییان پێوە دیارە. دەشڵێت، "هەنگاوەكانی (سەرۆك بارزانی) بە ئاڕاستەی گەیاندنی كوردستانە بە كەناری ئارامی".
لەگەڵ پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)ـدا كە ئاڕاستەی پێشمەرگە خانەنشینەكانی كرد بۆ پەیوەندیكردن بە هێزەكانی پێشمەرگەوە، ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگری لە خاكی كوردستان دەربڕی و لەو چوارچێوەیەیشدا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی چوار (هەڵۆ ئەحمەد كوردە)، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ پێشمەرگەكانی شۆڕشی گوڵانی سنووری لقدا بە مەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی لە گوتەكانی سەرۆكی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ساز درا.
لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی لقی چوار گوتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بە بارودۆخی ئێستای عێراق و كوردستان دا و ڕایگەیاند، "سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) لە ماوەی رابردوودا چەندین جا ر هۆشداریی دایە سەركردەكانی عێراق لە دروسبوونی شەڕێكی ئاوا و خوڵقانی ئەم بارودۆخەدا و سەرجەم گوتەكانیشی ئاییندەبینی و حەكیمییان پێوە دیارە، لە ئێستاشدا هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێم، بە ئاڕاستەی گەیاندنی كوردستانە بە كەناری ئارامی".
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان جارێكی دیكە پاڵپشتیی خۆیان بۆ پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) دووپات كردەوە و رایانگەیاند كە هەردەم ئامادەی بەختكردنی گیان و ماڵی خۆیانن لە پێناو خاك و ئاوی نیشتماندا.
ئارمان مەلازادە




