٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

سنووری لقی 21.. پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان ئامادەیی خۆیان بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

لەگەڵ پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) كە ئاڕاستەی پێشمەرگە خانەنشینەكانی كرد بۆ پەیوەندیكردن بە هێزەكانی پێشمەرگەوە، ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگری لە خاكی كوردستان دەربڕی و لەو چوارچێوەیەیشدا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 21 (فازڵ رەئووف) كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ پێشمەرگەكانی ئەیلوول و گوڵانی سنووری لقدا بە مەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی لە گوتەكانی سەرۆكی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان ساز كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی لقی 21 گوتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بە بارودۆخی ئێستای عێراق و كوردستان كرد و ڕایگەیاند، "سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) لە ماوەی رابردوودا چەندین جا ر هۆشداریی دایە سەركردەكانی عێراق لە دروسبوونی شەڕێكی ئاوا و خوڵقانی ئەم بارودۆخەدا".

(فازڵ رەئووف) ڕوونیشی كردەوە، "ئێمە وەك پێشمەرگەی كوردستان دوای گوتە و سیاسەت و هەنگاوەكانی (سەرۆك بارزانی) دەكەوین و ئەویش بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە ئێمە تێكەڵی ئەو شەڕە نابین و قبووڵیش ناكەین ئەو شەڕە بۆ ناو ماڵی ئێمە بگوازرێتەوە، بەڵكوو شەڕی ئێمە، شەڕی بەرگری لە خاك و ئاوی كوردستانە".

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان جارێكی دیكە پاڵپشتیی خۆیان بۆ پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) دووپات كردەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار