٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

کوت.. شاندێكی ڕەوتی سەدر سەردانی ناوچەی پارتیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.infoشاندێكی ڕەوتی سەدر سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە "واست" کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان كرایەوە.

شاندەكەی ڕەوتی سەدر کە لە پارێزگای واست(كوت) سەردانی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانیانیان كرد پێكهاتبوو لە (حاجی جواد مەگتوف) بەرپرسی مەكتەبی كوتلەی ئەحرار لە پارێزگای واست و (سەید محەممەد هوری) پەرلەمانتاری عێراق و (ساحب ئەلجلێباوی) بەرپرسی لێژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای واست و جێگرانی پارێزگار.

 لە دیداریداندا شاندنی ڕەوتی سەدر جەختیان لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان پارتی و ڕەوتی سەدر كردەوە و ڕایانگەیاند كە ئەوان دژی هەرجۆرە فیتنەیەك و دوژمنایەتییەكن لەنێوان هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب. ئامادەیی خۆیشیان دەربڕی بۆ هەرجۆرە هاوكارییەك و پشگیرییەك بۆ پارتیی دەیموکراتی کوردستان و كادیرانی لە پارێزگاكە"

لە بەرانبەردا لقی 5 سوپاسنامەكی ئاراستەی مەكتەبی ڕەوتی سەدر كرد بەرانبەر بە هەڵوێستەكەیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار