هێمن هه‌ورامی: ئارامی و پاراستنی خاکی کوردستان بۆ ئێمه خاڵی هه‌ره له‌پێشه

به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، هێمن هه‌ورامی دەڵێت "پاراستن و ئارامیی خاکی کوردستان جێگای بایه‌خ و گرینگه و خاڵی هه‌ره له‌پێشه بۆ ئێمه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرینگ و به‌رچاوی پێشمه‌رگه کرد له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که، دووپاتیشی کرده‌وه که کورد نابێته به‌شێک له‌و ناکۆکییه مه‌زهه‌بیانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌دا، به‌ڵکو کورد ده‌بێته هۆکاری سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیوبه‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، پێشوازی کرد له کارمێلۆ فیکارا به‌رپرسی نووسینگه‌ی کۆنسوڵگه‌ریی ئیتالیا له هه‌ولێر.
له‌و دیداره دا که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب ئاماده‌ی بوون باس له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که کرا و دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که له دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له مووسڵ و چه‌ند شارێکی تر ڕوویدا که چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی هه‌ندێ له‌و ناوچانه‌یان کردووه خرایە بەر باس.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی تیشکی خسته سه‌ر بۆچوونه‌کانی پارتی و کاردانه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، دووپاتی ئه‌وه‌ی کرده‌وه که "پاراستن و ئارامیی خاکی کوردستان جێگای بایه‌خ و گرینگه و خاڵی هه‌ره له‌پێشه بۆ ئێمه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرینگ و به‌رچاوی پێشمه‌رگه کرد له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که، دووپاتیشی کرده‌وه که کورد نابێته به‌شێک له‌و ناکۆکییه مه‌زهه‌بیانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌دا، به‌ڵکو کورد ده‌بێته هۆکاری سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا، جه‌ختیشی کرده‌وه "بۆ سه‌قامگیری و پاراستنی ئارامی و ئاساییشی کوردستان ئاماده‌ینه که به‌ره‌نگاری تێرۆر ببینه‌وه."
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی کوردستانی پێشان دا بۆ پێشوازیکردن و هاوکاریی هاووڵاتیانی ناوچانە مه‌ترسیداره‌کان کە ڕوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، که تاکو ئێستا نزیکه‌ی (300) هه‌زار هاووڵاتی له شاری مووسڵ و ده‌ورووبه‌ری ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردووه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه داوای له به‌ڕێز فیکارا کرد که ڕاستییه‌کان و بارودۆخه‌که بگه‌یینه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا.
به‌رپرسی ئۆفیسی کۆنسوڵگه‌ریی ئیتالیا له هه‌ولێر خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و سوپاسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کرد بۆ ئه‌و شرۆڤه و زانیارییانه‌ی سه‌باره‌ت به دواگۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌کەی خسته ڕوو.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
