٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

كورد دووبارەبوونەوەی هەڵەی ئەزموونی دەساڵەی حكومڕانی لەگەڵ بەغدا قبووڵ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

هێمن هەورامی، سەبارەت بە بەشداریكردنی كورد لە حكوومەتی فیدراڵی ئاماژە بەو لیژنەیەی كە لە لایەن جەنابی سەرۆكی كوردستانەوە بریاری دامەزراندنی دابوو بۆ دانوستاند لەگەل لایەنەكانی تری عیراقی گوتی، كورد دووبارەبوونەوەی هەڵەی  ئەزموونی دەساڵەی حكومڕانی لەگەڵ بەغدا ناكات و پێویستە لەگەل حكوومەتی ئایندەی فیدراڵدا كێشەكان بە پرۆژە و رێکكەوتنی دوو لایەنە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزریتەوە.

لە دوو دیداری جیادا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندەییەكانی   دەرەوە، هێمن هەورامی بە یاوەریی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی پیشوازی كرد لە هەر یەك (میهاتیە ئینی) بەرپرسی نووسینگەی كۆنسووڵی رۆمانیا لە كوردستان و سۆكۆل كۆندیی بەرپرسی یۆنامی لە كوردستان.

سەرەتا لە دانیشتنی یەكەمدا بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و ناوچەكە و و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، بۆچوونەكانی پارتی لەمەڕ پیشهاتەكانی ئێستای كوردستان بە تایبەتی لە ئاكامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و بەغدا و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم خستە روو.

هەورامی گوتی كە سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان هاوڕان لەسەر پیكهینانی حكوومەتێكی بنكەفراوانی نیشتیمانی لە كوردستان، كە لە وادەی خۆیدا رادەگەیەنریت. سەبارەت بە بەشداریكردنی كورد لە حكوومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەو لیژنەیە كرد كە لە لایەن جەنابی سەرۆكی كوردستانەوە بریاری دامەزراندنی دابوو بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی تری عیراقی، هەروەها هەورامی ئەوەشی روون كردەوە کە كورد دووبارەبوونەوەی هەڵەی  ئەزموونی دەساڵەی حكومرانی لەگەڵ بەغدا قبووڵ ناكات و پێویستە لەگەڵ حكوومەتی ئایندەی فیدراڵ كێشە و ئاریشەكان بە پرۆژە و رێکكەوتنی دوو لایەنە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزریتەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە هەمان دیداردا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە كورد سوورە لە دانوستاندن و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی وەك ماددەی 140 و بودجە و هێزەكانی پێشمەرگە و یاسای نەوت و گاز. ئەگەر لایەنی تر بە پێچەوانەی دەستوور و رێکكەوتنەكان دووبارە هەڵسوكەوت بكاتەوە و مافەكانی كورد پێشێل بكاتەوە ئەو ساتە كوردستانیان لە رێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوە و بریاری گونجاو دەدەن.

لە لایەن خۆشیەوە (میهاتیە ئینی) بەرپرسی نووسینگەی كۆنسووڵخانەی رۆمانیا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربری و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی كردوو بە پرۆسەیەكی دیموكراسی و بەرز نرخاندی. سوپاسی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كرد كە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی داوەتەوە.

لە دیداریكی دیكە و بە جیا بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەب بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە هێمن هەورامی پێشوازی كرد لە  سۆكۆل كوندی بەرپرسی نەتەوە یەكگرتووەكان(FN ) لە كوردستان كرد.

كۆندی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكان و كە لە ماوەی شەش مانگدا پارتی لە سێ هەڵبژاردنی جیاواز لە كوردستاندا توانی زۆرینەی دەنگەكان بە دەست بهێنێت و وەك حزبی یەكەم پارێزگاری لە پێگەی خۆی بكات. هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەسف كرد و خۆی ئامادەبوو لە سەرپەرشتیكردنی ئەو پرۆسەیە وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان.

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان، بۆچوونەكانی پارتی سەبارەت بە بارودۆخ و كیشە هەنوكەییەكانی ئەمرۆی كوردستان و پێشهاتەكانی دوای هەڵبژاردن و دامەزراندنی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی كوردستان و بەشداریكردن لە حكوومەتی فیدراڵ باسی لێوە كرد.  

هەواڵی پەیوەندیدار