٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسی لقی2: ئەوەی لە توانادا بێت بۆ هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم دەیکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پاش بەسەرکردنەوەی هونەرمەندی دیار و ناسراو، ئیبراهیم حەکیم، کە بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، دەڵێت، بۆ چارەسەری خێرای پزیشکی چ لە ناوەوەی کوردستان یان لەهەر وڵاتێکی دیکە،  بۆ ئەوەی رەوشی تەندروستیی هونەرمەند باشتر ببێت و بێتەوە نێو مەیدانی هونەری و کاری ئاسایی لەگەڵ هونەرمەندان ئەنجام بدات، ئەوەی لە توانادا بێت بۆی ئەنجام دەدەن.

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی هونەرمەندی گەورەی کۆمیدیای شاری هەولێر ئیبراهیم حەکیم، ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە یاوەریی کارگێڕانی لق، سەردانی بەڕێزیانی لە نەخۆشخانەی کۆماری لە شاری هەولێر کرد، کە چەند رۆژێکە بەهۆی نەخۆشییەوە خەوێندراوە.

بەرپرسی لقی دوو، هیوای هەرچی زووە و چاکبوونەوەیشی بۆ ئیبراهیم حەکیم خواست و، رۆڵی ئەو هونەرمەندەی لە بواری هونەر و رەسەنایەتیی میللی کوردی و هونەری کۆمیدیا و بواری دراما و شانۆدا بەرز نرخاند، هەروەها تەئکیدی کردەوە کە هونەرمەند کەسایەتییەکی بەرچاوی نێو هونەرمەندان و رەمزێکی هونەری دیاری رەسەنی شاری هەولێرە و ساڵانێکی زۆرە لەم بوارەدا خزمەت دەکات و لەنێو هونەرمەند و خەڵکی کوردستاندا جێگای رێز و تەقدیرە.

 بەرپرسی لقی دوو ئامادەییشی نیشان دا بۆ چارەسەری خێرای پزیشکی چ لە ناوەوەی کوردستان یان لەهەر وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی رەوشی تەندروستیی هونەرمەند باشتر ببێت و بێتەوە نێو مەیدانی هونەری و کاری ئاسایی لەگەڵ هونەرمەندان ئەنجام بدات.

لە بەرنبەردا هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم، سوپاس و ستایشی سەرکردایەتیی پارتی و لقی دووی کرد بۆ بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستییان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار