د.كه‌مال كه‌ركووكی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی فنله‌ندی و دۆستی گه‌لی كورد، بوریه ماتسۆندا كۆ بووەوە

هەولێڕ-KDP.info- د.كه‌مال كه‌ركووكی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ كه‌سایه‌تیی فنله‌ندی و دۆستی گه‌لی كورد، بوریه ماتسۆندا، باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی وڵاتی فنله‌ندا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ره‌و باشتر بردنیان خواستی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ 28/5/2014، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.كه‌مال كه‌ركووكی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی فنله‌ندی و چالاكوانی بواری په‌نابه‌ران و دۆستی گه‌لی كورد، بوریه ماتسۆندا كۆ بووه‌وه.
د.كه‌مال كه‌ركووكی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كرد و خۆشحاڵیی خۆیشی به سه‌ردانی بوریه ماتسۆن بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشان دا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رێز بوریه ماتسۆنی دۆستی گه‌لی كورد، جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فنله‌ندا كرده‌وه. هاوكات دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان هه‌ردوولای به گرنگ و پێویست زانی.
هه‌روه‌ها گوتی ئێمه خوازیارین له گشت روویه‌كه‌وه به تایبه‌تی له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و رۆشنبیری و كولتووری و ئاڵوگۆڕی شاندی په‌رله‌مانی و حكوومی لە نێوان هەردوو لادا هەبێت.
له‌به‌رامبه‌ردا د.كه‌مال كه‌ركووكی گوتی، "هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا هه‌یه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ فنله‌ندا له گشت بواره‌كان گرنگ و پێویسته و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایه."
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی هه‌روه‌ها كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مێژووی گه‌لی كورد خسته‌روو و ئاماژه‌ی دا كه گه‌لی كورد له مێژووی خۆیدا تووشی جینۆساید بووه و 182 هه‌زار تاكی كوردستان ئه‌نفال كراون و 4500 گوندی كوردستان سووتێنراوه و كیمیاباران كراوه، "ئێستایش كه له‌گه‌ڵ عێراق له سیستمێكی فیدراڵیداین، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورێك، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ ناكرێت و ماوه‌ی شه‌ش مانگیشه حكوومه‌تی ناوه‌ند مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیووه."
له‌لایه‌كی تره‌وه د.كه‌مال كه‌ركووكی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی وڵاتی فنله‌ندا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ره‌و باشتر بردنیان خواستی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له به‌شێكی تریشدا باسی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ بوریه ماتسۆن روون كرده‌وه.
جێی باسه پێشتریش شاندێكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پارتی سه‌ردانی فنله‌ندایان كرد و هه‌ردوولایش به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردن و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به جۆرێك كه به‌سوودی هه‌ردوولادا بكه‌وێته‌وه.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
