٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی: پشتگیری لە حكوومەتێك ناكەین جێبەجێكاری سیاسەتی دە ساڵەی شكستخواردووی رابردوو بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هێمن هەورامی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەردوو باڵیۆزخانەی بەریتانای لە بەغدا و هەولێر ڕایگەیاند، چاوەڕێی لیست و قەوارەكانی تری عێراق دەكەن لە چۆنیەتیی هاوپەیمانەتییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی شەراکەتی ڕاستینە، بەڵام گوتیشی "پشتگیری حكوومەتێك ناكەین جەستەیەکی نوێی هەبێ، بەڵام جێبەجێكاری سیاسەتی دە ساڵەی شكستخواردووی رابردوو بێت."

ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، هێن هەورامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی پیوەندییەکان، پێشوازییان لە مارك برایسۆن جێگیری باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و هیو ئیڤان کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.

لە سەرەتای دانیشتنەكە دواپەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق خرانە بەر باس و گفتوگۆ، هێمن هەورامی سەبارەت بە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، چەند خاڵێكی گرینگی لە سەر هەڵبژاردنەكان بۆ شاندی میوان روون كردەوە و گوتی، "سەركردایەتیی كورد لە ئێستادا بۆ زامنی مافەكانی گەلی كورد بە یەك دەنگ بەرەو بەغدا بەرێ دەكەوێت، هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بێتە پێشەوە و  بەبێ‌  رەچاوكردنی كورد وەك شەریكیكی راستەقینە، ئەوكات بڕیار لای میللەت دەبێت، هەموو لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسە نەتەوەییەكان هاوڕاین."

 هەورامی گوتیشی، چاوەڕێی لیست و قەوارەكانی تری عێراق دەكەن لە چۆنیەتیی هاوپەیمانەتییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی شەراکەتی ڕاستینە، بەڵام گوتیشی "پشتگیری حكوومەتێك ناكەین جەستەیەکی نوێی هەبێ، بەڵام جێبەجێكاری سیاسەتی دە ساڵەی شكستخواردووی رابردوو بێت."

لە بەشێكی تری دانیشتنەكەدا هەورامی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ بەریتانیا و پێشوازیكردنی لە لایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە بەرز نرخاند و، هیوای زیاتر پەرەسەندنی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری لە سەر بەرژەوەندیی دوولایەنە خواست، ئاڵۆزیی رەوشی سیاسیی سووریایش بەشێكی تری گفتوگۆكانی نێوان هەردوو لا بوو.

جێگیری سەفیری بەریتانیا لە بەغدا خۆشحاڵیی خۆ بۆ بەرەوپێشوەچوونەكانی هەرێمی كوردستانی لە رووی سیاسی و ئابووری و سەقامگیرییەوە دەربڕی، سەردانەكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بە پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا وەسف كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار