٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سیمینارێك بۆ قوتابیانی خولی 19ـی ئەکادیمیای پارتی ڕێك خرا

سەرچاوە: KDP.info

لە 38ـەمین ساڵیادی شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵاندا، سمینارێک بۆ قوتابیانی خولی 19ـی ئەکادیمیای پارتی لە بارەگای لقی دوو رێک خرا.

 لە سمینارەکەدا كە بەرپرسی لقی دوو، عەلی حوسێن و ئەندامی سەرکردایەتی و بەرێوەبەری ئەکادیمیای پارتی، قادر قەچاخ و کارگێرانی لق و مامۆستایان ئامادەی بوون، بەرپرسی لق ئاماژەی بە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵان وەک زەرورەتێک و درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول کرد، کە بووە تەحەددایەک بۆ نسكۆی 1975 کە بە پلانێكی نێودەوڵەتی بەسەر گەلی کورد و شۆڕشەکەیاندا سەپاند.

 بەرپرسی لق هاوکات گوتی، هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵان هێز و توانا و ئومێدێکی گەورەی بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە و خەباتی نەپساوە و کێشە رەواکەی گەلی کوردستانیشی لە قۆناخی شۆڕش و شاخ، گواستەوە بۆ حوکمڕانیی کوردی لە هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی پەرلەمان و حکوومەت و دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلی کوردستان بەدی هێنا.

عەلی حوسێن لەو سیمینارەدا بە قوتابیانی خولی 19ـی ئەکادیمیای پارتی ڕاگەیاند كە، پارتی شانازی بە گەنج و لاوانی پێگەیشتووی وەکو ئێوە دەکات کە لە قوتابخانەی پارتی و رێبازی بارزانی لەسەر بیروباوەڕی نیشتمانی و نەتەوەیی گۆش کراون و تەئکیدیشی کردەوە هەماهەنگ و هاوکار بن لە پاراستن و پێشکەوتنی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستان.

 پاشان قادر قاچاغ لەسەر بیرەوەریی شۆڕشی گوڵان و خەبات و بەرخودانی ئەم شۆرشە پەیڤێکی پێشکەش کرد و هۆزانێکی لەسەر شۆرش بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار