٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ ئەو كادیر و بەرپرسانە ڕێک خست كه‌ رۆڵیان له‌ سه‌رخستنی لیسته‌كانی (پ.د.ك)-دا هه‌بووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  لە مەراسیمێکدا، لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێزی له‌و كادیر و به‌رپرسانه‌ نا كه‌ رۆڵیان له‌ سه‌رخستنی لیسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووە.

بۆ رێزگرتن له‌و كادیر و به‌رپرسانه‌ی كه‌ رۆڵیان له‌ سه‌رخستنی لیسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووە، ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێكی ئاهه‌نگئامێز به‌ڕێوه‌ چوو.

رێوره‌سمەکه‌ له‌ لایه‌ن لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ رێك خرا و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ بوون و له‌ وتاره‌كاندا ئاماژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كانی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیی نیساندا كرا كه‌ ئه‌و كادیرانه‌ رۆڵێكی به‌رچاوو و گرنگیاان هه‌بوو له‌ سه‌رخستنی هه‌ردوو لیست له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار