٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

پاڵپشتی لە كار و هەنگاوەكانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم كرا

سەرچاوە: KDP.info

لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسی لقی دوو و بەرپرس و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووریدا، جەخت لە یەكڕیزی و یەكدەنگی و پاڵپشتیكردن لە كار و هەنگاوەكانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردن بە گشت پێكهاتەكان كرایەوە.

بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان عەلی حوسێن، بە یاوەریی كارگێڕ و ئەندامانی لق و بۆ پیرۆزباییكردن بە بۆنەی حەوتەمین ساڵەی دامەزرادنیانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری لە شارۆچكەی عەینكاوە كرد و لە لایەن بەرپرسی هەولێری ئەنجوومەن جەمیل زەیتۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنەكەوە پێشوازی كرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا دوای بەرزڕاگرتن و پیرۆزباییكردن لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پێكهاتەكانی كلدانی سریانی ئاشووری، بەرپرسی لقی دوو هیوای خواست ئەم یادە هاندەرێك بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی گشت پێكهاتەكانی مەسیحی و هەموو ئایین و نەتەوەكانی تر لە هەرێمی كوردستاندا بە مەبەستی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان و خزمەتكردنی زیاتری پێكهاتەكانی مەسیحی و گرنگیدان بە ماف و داخوازییەكانیان.

عەلی حوسێن هەروەها ئەوانیشی وەك بەشێكی رەسەن و گرنگی دانەبڕاوی خەلكی كوردستان دانا، دواتر تیشك خرایە سەر دواپێشهات و بارودۆخی سیاسی و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لەم رووەوە هەردوو لا جەختیان لە یەكڕیزی و یەكدەنگی و پاڵپشتیكردن لە كار و هەنگاوەكانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم بۆ زیاتر خزمەتكردن بە گشت پێكهاتەكان كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار