لقی 5ی پارتی: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی پێشوه‌خته سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه

بەغدا-KDP.info- لقی 5ی پارتی دیمۆكراتی كوردستان، ڕەتی دەکاتەوە ئەو ئەنجامە پێشوەختەیەی کە هەندێکی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویان كردووته‌وه كه گوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا کاندیدی یەکێیی نیشتیمانی براوەیە، ڕاست بن.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لقی 5ی پارتی دیمۆكراتی كوردستان:
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا، هه‌ندێك له برایانی یه‌كێتی له ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاریی پێشوه‌خته‌یان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو كرده‌وه كه گوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا ئه‌وان براوه‌ن.
ئه‌م لێدوانانه له‌كاتێكدان كه هێشتا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه و كۆتایی پێنه‌هاتووه، له ئێستاشدا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كان ماون كه هه‌ژمار نه‌كراون.
بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی له‌لایه‌ن بریكاره‌كانمانه‌وه پێمان گه‌یشتوون، ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن براده‌ران و میدیاكانی یه‌كێتیه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه. ڕاشیده‌گه‌یه‌نین كه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی پێشوه‌خته سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بین كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
پارتی دیمۆكراتی كوردستان/ لقی 5
به‌غدا- 9/5/2014




