٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو، لەگەڵ کاندیدانی پارتی لە هەولێر کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى دەستخۆشى و ستایشکردنى هەوڵەکانیان لە سەرکەوتنى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان و پرۆسەى هەڵبژاردن، ئەمرۆ بەرپرسى لقى دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلى حوسێن، بە ئامادەبوونى کارگێڕانى لق لەگەڵ کاندیدان و پاڵێوراوان لە سنوورى سەنتەرى هەولێر لەگەڵ هەردوو لیستى 76 ى پارێزگاى هەولێر و 213ى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە بارەگاى لق کۆ بووەوە.

 لە میانى کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى لقى دوو دوای پیرۆزبایى و سەرکەوتنى هەردوو لیستى لە هەڵبژاردنەکان، ستایشى هەوڵەکانى پاڵێوراوانى هەردوو لیستی لە شارى هەولێر کرد و تەئکیدى کردەوە لە ماوەى هەڵمەتى هەڵبژاردن توانییان گرنگى و بایەخ بە پەیام و کارنامەى و بەرنامەى پارتى دیموکراتى کوردستان وەکو خۆى بە شێوەیەکى ئارام و ئاسایى بخەنە روو بۆ هاووڵاتیان، ئەمەش بە زیادبوونى رێژەیەکى زۆرى دەنگى پارتى لە سنوورى لقى دوو، دەرئەنجامى باشى لێ کەوتەوە.

 هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسى لق ئاماژەى بەسەرکەوتنى هەردوو لیستى پارتى و ئەو ژمارەى کاندیدان کرد و تەئکیدى کردەوە "ئامانجى هەموومان سەرکەوتنى پارتى و پرۆسە دیموکراسیەکە بووە، لە سەرکەوتنى پارتیش هەموومان براوەین، بۆیە دەبێ هەموو کاندیدان بە رۆحیەتى پارتیانە و دیموکراسیانە و دڵسۆزییان بۆ پارتى و رێبازى پیرۆزی بارزانی وەرى بگرن."

 هەروەها عەلى حوسێن ئاماژەى بە بەرپرسیارەتى هەموو لایەک کرد و ئەم سەرکەوتنەیشى وەک ئەرکێکى قورس بۆ سەرشانى هەموان دانا لەبەرامبەر جێبەجێکردنى کارنامەى پارتى و خزمەتکردنى زیاتر بە هاووڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار