٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

عەلی حوسێن: بۆ زامنی داهاتوویەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان دەنگ بە لیستی 76 و 213ـی پارتی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

بە مەبەستی سەركەوتنی لیستی 76 و 213ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە ئامادەبوونی كارگێڕانی لق، بەرپرسی لقی دوو عەلی حوسێن لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری گەنجان و لاوانی شاری هەولێر كۆ بووەوە.

بەرپرسی لقی دوو لە گوتەیەكدا ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی رۆڵی گەنجان كرد لە هەموو پرۆسە سیاسی و دیموكراسییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها جەختی كردەوە كە زیاتر هەلی كار بۆ لاوان و گەنجان دەڕەخسێنن و زەمینە بۆ ژیانێكی باشتر بۆیان خۆش دەكەن لەگەڵ پاراستنی ئارامی و سەقامیگریی كوردستان. هاوكات داواشی كرد كار بۆ بەهێزكردنی پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی ببێتە زامنی ئایندەیەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان و دەنگی خۆیان بە لیستی 76 و 213ـی پارتی بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار