٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

قادركەرەم بە ڕەنگی زەرد خۆی ڕازاندەوەو ڕێداریش كەرنەڤاڵی سەركەوتنی سازكرد

سەرچاوە: KDP.info

بەئامادەبوونی دكتۆر فەرهاد كەركووكی بەرپرسی لقی19ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ سەرخستنی لیستی 213ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كاندیدەكانی پارتی، لیژنەی ناوچەی قادركەرەم، ئاهەنگێكی جەماوەربی گەورەی لە شارۆچكەی قادركەرەم ساز كرد، سەرەتای ئاهەنگەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان و سەروەری شەهیدان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێ كرد، دواتر دكتۆر فەرهاد كەركووكی وتارێكی پێشكەش كرد، دەرفەتیش درا بە كاندیدەكانی پارتی خۆیان بناسێنن.

دواتر بە بەشداری ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان، كەرنەڤاڵی ئاهەنگ و شایی بەردەوامی هەبوو.

هەر بە هەمان مەبەست و لە شارۆچكەی ڕێدار كەرنەفاڵێكی گەورە بۆ جەماوەری سنوورەكە لەلایەن لیژنەی ناوچەی شوانی پارتی ساز كرا لە وتەیەكی كورتدا دكتۆر فەرهاد كەركووكی تیشكی خستە سەر مێژووی پڕقوربانیی عەشیرەتی شوان و زیاتر گوتی: بەشداری كاریگەریی ڕۆڵەكانی عەشیرەتی شوان و تەماحی بەعس لە تەعریبكردنی ناوچەی شوان و شێخ بزێنی وای لە بەعس كرد كە بڕیاری ڕووخاندنی ناحیەی ڕێدار بدات.

دواتر بە بەشداریی ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان، كەرنەڤاڵی ئاهەنگ و شایی ساز كرا.

 

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار