٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لاوانی شاری سلێمانی بۆ وەدیهاتنی خەون و ئامانجەكانیان دەنگ بە لیستەكانی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا و بە مەبەستی ناساندنی كاندیدەكانی هەر دوو لیستی 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ لە هۆڵی تایبەت بە چالاكییەكانی هەڵبژاردنی لقی چوار، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە لاوانی شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

لە كۆبونەوەكەدا سەرجەم كاندیدەكان رۆڵ و پێگەی لاوانیان لە سەرجەم قۆناغەكاندا بەرز نرخاند و ئاماژەیان دا كە لە هەر شوێنك بە گوێرەی پێویست سوود لە توانای لاوان وەربگرێت، ئەوا ئەو شوێنە زووتر پێش دەكەوێت.

لە كۆتاییشدا لاوان پاڵپشتی و پشتیوانیی خویان بۆ كاندید و لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات كردەوە.

سلێمانی/ ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار