سەنگاو زەردی پۆشی و لەیلانیش ئاهەنگێكی جەماوەریی گەورەی ساز كرد

سەنگاو-KDP.info/ بەرپرسی لقی 19-ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دكتۆر فەرهاد كەركووكی، گوتی، سەنگاو هەمیشە سەرنگەری تۆكمەی كوردایەتی و پارتایەتی بووە، چیای سەگرمە و دەربەندی ژاڵە شاهیدی قارەمانێتی پێشمەرگەكانی پارتین.
لە کۆبوومەوەیەکی جەماوەریدا و بۆ پشتیوانیی لیستی213-ی پارتی کە لە سەنگاو ساز درا، دكتۆر فەرهاد كەركووكی زیاتر گوتی: ئێستاش دەنگی نەعرەتەی شێرانەی ڕۆڵەكانی پارتی لە سەنگەرەكانەوە لە گوێچكەی هەندێك كەسدا لەم سنوورە دەزرنگێتەوە.
بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی19-ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر فەرهاد كەركووكی، بۆ سەرخستنی لیستی 213-ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیستی 76 بۆ ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان، لیژنەی ناوچەی سەنگاوی پارتی، ئاهەنگێكی جەماوەریی گەورەی لە شاررچكەی سەنگاو ساز كرد، سەرەتای ئاهەنگەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان و سەروەری شەهیدان بارزانیی نەمرو كاكە ئیدریسی هەمیشە لە یاد دەستی پێكرد، دواتر بەرپرسی لقی19 لە وتەیەكدا كە پێشكەشی ئاهەنگگێڕانی كرد گوتی: سەنگاو هەمیشە سەرنگەری تۆكمەی كوردایەتی و پارتایەتی بووە، چیای سەگرمە و دەربەندی ژاڵە شاهیدی قارەمانێتی پێشمەرگەكانی پارتین.
زیاتر گوتی: ئێستاش دەنگی نەعرەتەی شێرانەی ڕۆڵەكانی پارتی لە سەنگەرەكانەوە لە گوێچكەی هەندێك كەسدا لەم سنوورە دەزرنگێتەوە.
دواتر بە بەشداری ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان، كەرنەڤاڵی ئاهەنگ و شایی بەردەوامی هەبوو.
لە لایەکی دیکەوە و لە ئاهەنگێكی جەماوەریدا لە شارۆچكەی لەیلان، دكتۆر فەرهاد كەركووكی، گوتی، پێویستە لە ڕۆژی دەنگداندا هەموومان بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە بچینە ناوەندەكانی دەنگدان و دەنگی خۆمان بدەین، چونكە ئەم سنوورە مێژوویەكی دوورودرێژی لە چەوساندنەوە و زەوتكردنی مافەكانی گەلی كوردی هەیە، دڵنیابن بەو دەنگانەتان هەنگاوێك بەرەو گەڕانەوەی ئەم ناوچانە بۆ باوەشی كوردستان دەنێن.
بە ئامادەبوونی بەڕێز دكتۆر فەرهاد كەركووكی بەرپرسی لقی 19و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە كاندیدە سەربەرزەكانی پاتی، بۆ سەرخستنی لیستی 213ی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەی ناوچەی لەیلانی پارتی، لە شارۆچكەی لەیلان ئاهەنگێكی جەماوەریی گەورەی ساز كرد، لە ئاهەنگەكەدا كە جەماوەرێكی زۆری پارتی پەروەری سنووری شارۆچكەی لەلیلان و گوندەكانی دەوروبەری ئامادەییەكی بەرچاویان هەبوو بەڵێنی پشتگیرییان بە لیستی پارتی و سەرخستی كاندیدە سەربەرزەكانیدا.
سەرەتایئاهەنگەكەبەدەقیقەیەكوەستانبۆڕێزلێنانلەگیانیپاكیشەهیدانوسەروەریشەهیدانبارزانینەمروكاكەئیدریسیهەمیشەلەیاددەستیپێكرد.
لە ئاهەنگە جەماوەرییەكەدا دكتۆر فەرهاد لە وتەیەكدا كە پێشكەشی ئاهەنگگێڕانی كرد گوتی: پێویستە لە ڕۆژی دەنگداندا هەموومان بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە بچینە ناوەندەكانی دەنگدان و دەنگی خۆمان بدەین، چونكە ئەم سنوورە مێژوویەكی دوورودرێژی لە چەوساندنەوە و زەوتكردنی مافەكانی گەلی كوردی هەیە، دڵنیابن بەو دەنگانەتان هەنگاوێك بەرەو گەڕانەوەی ئەم ناوچانە بۆ باوەشی كوردستان دەنێن.
زیاتر گوتی: پێویستە هەڤاڵانی پارتی لە هەموو كەس زیاتر هەست بە مەسولیەت بكەن، چونكە خاوەنی حزبێكن كە تەمەنێكە لەخزمەتی كوردو كوردستان دایە.
دواتر ئاهەنگەكە بە چەندین سرود گۆرانی و كۆڕی هەڵپەڕكێ ڕازایەوە.
چەمچەماڵ/ هیوا حوسێن ئەمین




