٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

چوارتا زەردی پۆشی

سەرچاوە: KDP.info

چوارتا-KDP.info/ ئەمرۆ جەماوەری دەڤەری شارباژێر، بۆ پاڵپشتیكردنی لیستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەڵكردنی ئاڵا و پۆشینی جلوبەرگی زەرد، دەڤەرەكەیان زەردپۆش كرد و ئاهەنگیان گێڕا و هەر لە ئیستاوە چاوەڕوانی گێڕانی ئاهەنگی سەركەوتنی پارتین.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە سنووری لقی 21 پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناحیەی چوارتا سەربە سلێمانی، ئاهەنگێكە جەماوەری بەرفراوان بۆ ناساندن و پاڵپشتیكردنی كاندیدەكانی پارتی بەرێوە چوو.

لە ئاهەنگەكەدا كە لیژنەی ناوچەی شارباژێر سازی كردبوو فازیل رەووف بەرپرسی لقی 21 ژمارێك لە كاندیدانی هەردوو لیستی 213 و 76 پارتی و ژمارەیەكی بەرچاو لە دۆست و لایەنگرانی پارتی لە سنووری شارباژێر ئامادەی بوون و سەرەتا بەرپرسی لقی 21 وێرای سوپاس و پێزاننی بۆ بەشداری پر لە جۆش و خرۆشی جەماوەری دەڤەرەكە، ئاماژەی بە گرینگیی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردندا و روونی كردەوە كە بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەكانمان و ئاسودەكردنی رۆحی شەهیدان، دەبێت دەنگ بە پارتی بدەین.

 لە درێژەی ئاهەنگەكەدا پاش خوێندنەوەی چەند وتار و هۆنراوەیەك، كاندیدانی هەر دوو لیستی 213 و 76 پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر خۆیان بە ئامادەبووان ناساند.

جەماوەری دەڤەری شارباژێر بە سەرجەم چین و توێژەكانییەوە جارێكی دیكە و وەك هەمیشە پاڵپشتیی خویان بۆ كاندید و لیستەكانی پارتی دووپات كردەوە.

 

ئارمان مەلازادە

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار