هێمن هەورامی: سەركەوتنی پارتی بە مانای بەهێزیی كوردە لە بەغدا

ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئەورووپا و ئەمەریكا،هیَمن هةورامى،22/4/2014 كۆبوونەوەیەكی فراوانی بە ئەندام ناوچە و بەرپرسی ریكخراوەكان و كادیران و چاودێرانی پارتی لە سەر سندووقی دەنگدان لە سنووری ناوچەی سوێد كرد. تێیدا باروودۆخی ئێستای سەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەتایەك بوو بۆ دەستپێكی كۆبوونەوەكە.
هەورامی زۆر بە روونی هەڵوێستی پارتی و سەركردایەتی لەو بارەیەوە بۆ ئامادەبووان روون كردەوە، دواجار ستراتیژییەتی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شیی كردەوە، سەركەوتنی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بە مانای بەهێزیی كوردە لە حكوومەتی مەركەزی و جێبەجێكردنی ئەو ماددە و بڕگانەی ناو دەستووری عێراقی فیدڕاڵ كە پەیوەستن بە مەسەلەی كوردەوە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە پەیوەست بوو بە باروودۆخی رۆژئاوای كوردستان و پەیوەندی نێوان پەیەدە و رژێمی سووریا، هەورامی ئەم پەیوەندییەی پەیەدە و سیاسەتەكانی بە گەورەترین بەربەست زانی بۆ بەرەوپێشنەچوونی مەسەلەی كورد لە سووریادا.
هێمن هەورامی باسی لە سەرخستنی پرۆسەكە و چۆنیەتیی بلۆكبەندی و بردنی كادیر و لایەنگرانی پارتی بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان كرد، سەركەوتنی پرۆسەكەی بە سەركەوتنی پارتی زانی، چونكە لە ئێستادا پارتی هێزی یەكەمە و خاوەنی دۆزی رەوای كوردە لە ناوچەكەدا.
بەشێكی تری قسەكانی هیمن هەورامی، ئاماژەدان بوو بۆ جێبەجێكردنی چەمکەکانی دیموكراسیەت و ئازادیی رەهای تاك لە هەرێمی كوردستان، چونكە لە ئایندەدا دەبێت تاكی كورد ئامادە بێت بۆ دەوڵەتداری و دەستاودەستكردنی دەستەڵات لە رێگای سندووقەكانی دەنگدانەوە، دەبێت ئەم وانەیە بە ئەمەكەوە وەربگرین كە یەكێكە لە وانەكانی قوتابخانەی بارزانیی نەمرە.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا هەورامی بە ئامادەبووانی راگەیاند، لە هەموو سەردەمێكدا پێشمەرگایەتی و شۆرشمان بۆ سەركەووتنی كوردستان بووە، بۆیە دەبێت لەم شۆرشی هەڵبژاردنەدا رۆڵی پێشمەرگەیەكی ماندوونەناسی رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر بینن، بۆ سەركەوتنی لیستی213 و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە زامنی پاراستنی مافەكانی گەلی كوردە لە بەغدا، بە بردنەوەی زۆرترین دەنگ كاریگەریی زیاتر لە سەر بڕیاری سیاسی لە بەغدا دروست دەكەین، بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و یاسای نەوت و گاز و كێشەی پێشمەرگە و بوجە و كاركردن بۆ بە سەربەخۆییكردنی ئابووری هەرێم، سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئەورووپا و ئەمەریكا، رۆژی هەڵبژاردنی بە رۆژی دیاریكردنی ئاسۆی كورد ناو زەرد كرد و، ئەوەشی پێ راگەیاندن هەر یەكێكتان دەبێت بە بەرپرسیارتییەوە لەو رۆژەدا هەموو تواناكانی خۆتان بخەنە گەڕ.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
