هەولێر... هەڵمەتەکانی پشیوانیکردنی لیستەکانی 213 و 76 بەردەوامن
__2014_04_20_h18m25s1__BA.jpg)
لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری هەولێر بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کاندیدان و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی شاری هەولێر، نووسینگەی پزیشکانی لقی دوو کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ هەریەک لە سەفین دزەیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو لە هۆڵی پێشەوای رێک خست.
لە میانی کۆبووونەوەکەدا دوای هەڵسەندگاندنی پیرۆزیی ئەرکەکانیان هەریەکیان تەئکیدیان کردەوە پزیشکان توانیویانە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەمرۆی کوردستان جێگای دەستیان دیار بێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پێشکەشکردنی تەندروستییەکی باش بە خەڵکی هەولێر، هەروەها داوایان لە پزیشکان کرد هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ ئەوەی بتوانین هەموو ئەو دەستکەوتانە بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین بەشداریی فراوان لە پرۆسەی دەنگدان بکەین و تێیدا کار بۆ سەرکەوتنی لیستی 76-ی پارێزگاکان و 213-ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا دەستکەوتی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان بە دەست بهێنین.
هەر ئەمڕۆ بۆ پاڵپشتیکردن و سەرکەوتنی لیستی 76 و 213-ی پارتی، عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە ئامادەبوونی کاندیدان و کارگێرانی لق لەگەڵ جەماوەری ناوچەی گوڵان کۆ بووەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسی لق باسی لە ئەرک و بەرپرسیارەتیی جەماوەر و گەنجانی پارتی کرد لەبەرامبەر پارستنی دەستکەوتەکان و خزمەتکردنی زیاتری جەماوەر و هەماهەنگی کارکردن لەپێناو پاڵپشتیی زیاتری لیستی (76 و 213-ی) سەرکەوتنی کاندیدان و هەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.




