هێمن هەورامی: كوردانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنی 30ـی نیسان وەڵامێكی روونیان دەبێت، بۆ ئەو لایەنە سیاسیانەی كە موزایەدەیان پێوە دەكەن

بەریتانیا-KDP.info/ هێمن هەورامی دەڵێت، لە ئێستادا دەبێت بۆ مەسەلە نیشتیمانییەكان كورد زۆر بە بەرپرسیارەتییەوە هەنگاو بنێت و، بۆ ئەمەش پارتی پێویستی بە ئێوەی كوردانی بەریتانیایە كە وەڵامێكی روونی لایەنگەلێکی سیاسی بداتەوە، تا چیتر موزایدە بە رەوەندی كوردی لە بەریتانیاوە نەكەن، "وەڵامەكەیشی لە 30ـی نیسان وەردەگرنەوە."
ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پ د ك، هێمن هەورامی، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی لیژنەی باڵای هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری لقی 6 و لقی 7، لە شاری كۆڤەنتری بەریتانیا بە ئامادەبوونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پ د ك، بەیان سامی عبدالرحمان و ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، شێركۆ حەبیب، كۆبوونەوەیەكی فراوانیان لەگەڵ هەردوو ناوچەی لەندەن و بێرمیگهام و بەرپرسی رێكخراوەكانی سنووری هەردوو ناوچە ئەنجام دا.
هێمن هەورامی لە دەستپێكی كۆبوونەوەكاندا باسی لە چۆنیەتیی بانگەشەی هەڵبژاردن و گرینگیی دەنگەكانی رەوەندی كوردی لە ئەورووپا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، هەروەها باسی لەو گۆڕانكاریانە كرد كە بەسەر ناوچەكە و عێراقدا هاتوون، ئاماژەیشی دا كە "لە ئێستادا دەبێت بۆ مەسەلە نیشتیمانییەكان كورد زۆر بە بەرپرسیارەتییەوە هەنگاو بنێت و، بۆ ئەمەش پارتی پێویستی بە ئێوەی كوردانی بەریتانیایە كە وەڵامێكی روونی ئەو لایەنە سیاسیانە بداتەوە و، چیتر موزایدە بە رەوەندی كوردی لە بەریتانیاوە نەكەن و، وەڵامەكەیشی لە 30ـی نیسان وەردەگرنەوە.
هەورامی لە درێژەی قسەكانیدا زۆر بە وردی لەسەر بایەخی دەنگەكانی ئەورووپا و پێگەی پارتی و هەوڵی جیددی و بەرنامەرێژی بۆ بردنەوەی زۆرترین دەنگی رەوەندی كوردی بۆ لیستی پارتی دوا، روانگەی پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە شیی كردەوە و گوتی "ئامانجمان بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد و جێبەجێكردنی ماددەی 140 و یاسایی نەوت و گا ز و یاسای پێشمەرگە و بودجە و، بە سەربەخۆییكردنی ئابووریی كوردستانیش یەكێكە لە كارە سەرەكییەكانی لیستی 213.
هەڤاڵانی هەردوو ناوچە چەند پێشنیاز و تێبینییان خستە روو، ئاماژەیان بە چەند خاڵێكی گرنگی دۆخی رەوەندی كوردی لە بەریتانیا كرد، بە پێویستیانزانی بە پلانێكی تۆكمەوە كار بۆ زیاترین دەنگ بكەن بۆ لیستی پارتی، هەورامییش لە لایەن خۆیەوە پشتگیریی تەواوی خۆی و سەركردایەتیی پارتی دەربڕی بۆ رێكخستنەوەی رەوەندی كوردی لە ئەورووپا بە گشتی و بەریتانیا بە تایبەتی.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
