٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

چەمچەماڵ بەڵێنی بۆ پارتی دووبارە كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

چەمچەماڵ-KDP.info/ لە ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورەدا لە شاری چەمچەماڵ، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان، دیاری حوسێن دەڵێت، پارتی هەمیشە لەگەڵ خەمی هاووڵاتیاندا بووە و بەردەوام لەپێناوی ئازدیی كوردستان تێكۆشاوە، ئەو كاروانەش بەبێ پارتی، بە هیچ كەس و لایەنێك ناگاتە مەنزڵ.

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیان، بەئامادەبوونی سەڵاح دەلۆ و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن دیاری حوسێن و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەن و بە بەشداریی ئاپۆرایەكی جەماوەریی گەورەی شاری چەمچەماڵ، لقی 19-ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاهەنگێكی جەماوەریی گەورەی ساز كرد. سەرەتای ئاهەنگەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان و سەروەری شەهیدان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لە یاد دەستی پێكرد، دواتر دیاری حوسێن وتارێکی دا و گوتی: پارتی هەمیشە لەگەڵ خەمی هاووڵاتیاندا بووە و بەردەوام لەپێناوی ئازدیی كوردستان تێكۆشاوە، ئەو كاروانەش بەبێ پارتی بە هیچ كەس و لایەنێك ناگاتە مەنزڵ.

زیاتر گوتی: سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرمایەیەكی نەتەوەیی یەكجار گەورەیە، كەشتیی ئازادیی كوردستانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر دەستی ئەو لەنگەر دەگرێت، جەنابیان بەردەوام بەیەك چاو تەماشای هەموو شار و شارۆچكەیەكی كوردستانی كردووە.

دواتر دكتۆر فەرهاد كەركووكی: بەرپرسی لق، سوپاسی جەماوەری چەمچەماڵی پارتیپەروەری كرد و گوتی: بەشداریكردنتان بەم قەبارەیە نیشانەی وەفاداریی چەمچەماڵە بۆ پارتی و ڕێبازی بارزانیی نەمر.

دواتر گوتی: پەپشتیوانیی خودا و ئێوە لە ئایندەیەكی نزیكدا و لەم شوێنە ئاهەنگی سەركەوتنی پارتیمان دەگێرین.

دواتر بە بەشدارییی ژمارەیەك لە هونەرمەندانی ناوداریی كوردستان كەرنەڤاڵی ئاهەنگ و شایی تا دەنگانێكی ئێوارە بەردەوامی هەبوو.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار