هێمن هەورامی: دەبێ هەڵبژاردنی 30ـی نیسان سەلمێنەری بەردەوامیی ئایدیای رەوەندی كوردی بۆ پارتی و بارزانی بێت

ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، هێمن هەورامی، وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی دەنگەكانی ئەورووپا و پێگەی پارتی و هەوڵی جیددی و بەرنامەرێژی بۆ بردنەوەی زۆرترین دەنگی ڕەوەندی كوردی بۆ لیستی پارتی، گوتی، دەبێت كارێك بكرێت هەڵبژاردنی 30-ی نیسان سەلمێنەری بەردەوامیی ئایدیای رەوەندی كوردی بۆ پارتی و بارزانی بێت.
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی لیژنەی باڵای هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەورووپا و ئەمەریكا، بە سەرپەرشتیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، هێمن هەورامی و ئەندامەتی عومەر زاوێتی، لە دوو كۆبوونەوەی جیادا لە بەلژیكا (برۆكسل) و فەرەنسا (تۆلوز) لەگەڵ هەردوو لێژنە ناوچە و بەرپرسی رێكخراوەكان كۆ بووەوە.
هێمن هەورامی لە دەستپێكی كۆبوونەوەكاندا باسی لە چۆنیەتیی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەو رێنمایی و راسپاردانەی كە لە لایەن سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دراون دوا. هاوکات دەربارەی بایەخی دەنگەكانی ئەورووپا و پێگەی پارتی و هەوڵی جیددی و بەرنامەرێژی بۆ بردنەوەی زۆرترین دەنگی ڕەوەندی كوردی بۆ لیستی پارتی، گوتی، دەبێت كارێك بكرێت هەڵبژاردنی 30-ی نیسان سەلمێنەری بەردەوامیی ئایدیای رەوەندی كوردی بۆ پارتی و بارزانی بێت.
هەورامی ئاماژەیشی دا، روانگە و ستراتیژی پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە و پلانی كار و میكانیزمی، بە دیهێنانی زۆرترین دەنگە بۆ ئەوەی لێرەوە ئاراستەی سیاسەتی بەغدا بەرامبەر بە هەولێر بگۆڕین.
لە درێژەی گفتوگۆكانی (هێمن هەورامی)-دا ئەوە بە دی دەكرا ئەوە بوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەورووپا بە یەكلاكەرەوە دەزانێت بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی دەنگەکانی پێچەوانەی ئەوەی كە پێشتر كوردانی تاراوگە و رەوەندی كوردییان خستبووە موزایەدەوە.
لە كۆتاییدا بەرپرسی ریكخراوەكانی هەر دوو ناوچە، چەند پرسێكی گرنگ و هەنوكەییان وروژاند و، هەورامییش بە وردی جوابی پرسیارەكانی ئەوان و ئامادەبووانی دایەوە و، هیوای خواست وەك كاری هەمیشەییان رۆژی 30/4 بە دەنگدانیان كوردستان ئاوەدانتر بكەنەوە.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
