٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی شارباژێر پشتگیریی لە لیستەكانی 213 و 76دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ناوچەی شارباژێژ بۆ درێژەدان بە خەباتی ڕۆلەكانیان و وەدیهاتنی سەرجەم ئاواتەكانیان، پشتگیریی خۆیان بۆ كاندید و لیستەكانی 213 و 76 پارتی دیمكراتی كوردستان دووپات دەكەنەوە .

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 21 ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیژنەی ناوچەی چوارتا كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بەرفراوان لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سنووری لیژنەی ناوچەی شارباژێر بۆ ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 76 و 213 پارتی بەرێوە چوو . لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی لقی 21 تیشكی خستە سەر خەبات و تێكۆشانی دانیشتووانی دەڤەرەكە و هەروەها ئاماژەی بە قارەمانیەتیی شەهیدانی ناوچەكەی كرد و داوای لە كەسوكاری شەهیدانیش كرد وەك درێژەپێدەری خەباتی شەهیدەكانیان و بۆ وەدیهاتنی سەرجەم ئامانج و ئاواتەكانیان، پێویستە دەنگ بە لیستەكانی پارتی بدەین.

 شیلان فەرج، خوشكی شەهید پێی وایە دەنگدان بە پارتی وەفادارییە بە خوێنی شەهیدان و رێزگرتنە لە قوربانی و خەباتیان و بەفیرۆنەدانی دەسكەوتەكانیانە.

 لە كۆتای كۆبونەوەكەشدا ژمارەیەك لە كاندیدەكانی هەر دوو لیستی 76 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و 213 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر خۆیان و ئەجێندای كاركردنی خۆیان بۆ ئامادەبووان رون كردەوە .

 

سلێمانی / ئارمان مەلازادە

 

هەواڵی پەیوەندیدار