٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لە سنووری لقی10 چالاكییەكانی بانگەشە بۆ هەردوو لیستی 213 و 76 بەردەوامن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ بە ئامادەبوونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی10 و میحوەری سۆران دكتۆر عەلی تەتەر و، بە یاوەریی كارگێڕانی لق و بە مەبەستی هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەردوو لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دران.

لە لیژنەی ناوچەی سۆران بە ئامادەبوونی ئەندام و لایەنگرانی سنووری ناوچە، ئێوارەكۆڕێك بۆ دكتۆر عەلی ساز درا و باسی لە رەوشی ئارامی ئەو چەند رۆژەی بانگەشەی هەڵبژاردن كرد و هیوای خواست هەر بەو گەرموگوڕی و تەباییە تا كۆتایی بانگەشە بەردەوام بن.

لە چالاكییەكی تردا لە هۆڵی دەزگای ئەیلوول، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و لایەنگر و ئەندامانی لیژنەی ناوچەی سۆران و سەرجەم كاندیدەكانی هەردوو لیستی 213 و 76ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆڕێك بۆ دكتۆر عەلی ساز درا و لە تەوەرەكانی كۆڕەكەدا خەبات و بەرخودانی بارزانیی نەمر و شۆڕشی نەپساوەی پارتی دیموكراتی كوردستان شی كرایەوە و هەروەها باس لە دەستكەوتە مەزنەكانی كرا و بەرهەمی ئەمڕۆی سەقامگیری و ئازادیی هەرێمیش لە سایەی پارتیدا بەرز نرخێندرا، دواتر تەواوی كاندیدەكان خۆیان بە ئامادەبووان ناساند و داوایان كرد كە دەنگیان پێ بدەن و لە ئاست متمانەی ئەواندا بن.

هەر لە چوارچێوەی چالاكییەكاندا بەرپرسی لقی10 دكتۆر عەلی تەتەر، بە یاوەریی كارگێڕ و بەرپرسی هەرسێ‌ لیژنەی ناوچەی دیانا و سۆران و گۆڕەز، سەردانی چەندین ماڵی كەسایەتی و مامۆستای ئایینی و كەسوكاری شەهیدانی كرد، پاشان چەندین ماڵی هەژار و كەمدەرامەت و پەككەوتە و نەخۆشی بەسەر كردەوە.

ئیسماعیل گوندەژۆری

 

هەواڵی پەیوەندیدار