٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

سۆران... بارەگای لیژنەی ناوچەی گۆڕەز كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/بە ئامادەبوونی كاكەمین نەجار بەرپرسی سركردایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی یەكەمی میحوەری سۆران و بەرپرسی لقی10 و سەرجەم پەرلەمانتارانی لیستی پارتی لە ناوچەكە و كاندیدەكانی هەردوو لیستی 213 و 76ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و كادیر و ئەندامانی حزبی و جەماوەرێكی زۆری سنووری ئەو لیژنە ناوچەیە، بارەگای ناوچەی گۆڕەز كرایەوە.

سەرەتای مەراسیم بە سروودی نیشتیمانی و خولەكێك وەستان بۆ شەهیدان و دواتر لەلایەن موحسین سەدیق بەرپرسی ناوچەی گۆڕەز وتاری بەخێرهاتن خوێندرایەوە، پاشان لەلایەن كاكەمین نەجار بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارێزگای هەولێر باس لە رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرفراوانی رێكخستنی حزبی، بەهۆی زیادبوونی رێژەی ئەندامان و بەرفراوانی قەوارەی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جەماوەر بارەگای زیاتر دەخوازی. هەروەها باسی لە ئەهمیەتی ئەو هەڵبژاردنە كردو گرنگی سەركەوتنی هەردوو لیستی 213ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 76ی ئەنجوومەنی پاێزگاكانی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە. هەر لە مەراسیمی كردنەوەی بارەگای ناوچە ئەندامانی كاندید بۆ هەردوو لیست خۆیان بە ئامادەبووان ناساند و جەختیان لە بەڵێنەكانیان كردەوە، هەبۆیەش داوایان لە ئامادەبووان كرد كە متمانەی خۆیانیان پێ ببەخشن.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا لەلایەن ئامادەبووان بە چەپلەرێزان خۆشیی خۆیان بۆ سەرخستنی هەردوو لیست دەربڕی.

ئیسماعیل گوندەژۆری

هەواڵی پەیوەندیدار