جەماوەری سۆران پشتگیری لە سەرخستنی هەردوو لیستی 213 و 76 دەكەن

سۆران- KDP.info/بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەزگای راگەیاندنی لقی10 بە ئامادەبوونی دكتۆر عەلی تەتەر ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی10 و بەرپرسی یەكەمی میحوەری دەڤەری سۆران و كارگیڕ و كادیرانی لقی10 و بەهرام عەریف یاسین كادیری پێشكەوتوو و جەماوەرێكی زۆری سەنتەری شاری سۆران لە هۆڵی هەژار موكریانی، كۆڕێكی جەماوەری بۆ عومەر عوسمان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ساز دا.
كۆڕگێڕ لە تەوەرەكانیدا بە وردی تیشكی خستە سەر رۆڵی بارزانیی نەمر لە درێژەدان بە خەبانی یەك لە دوای یەكی بەرخودانی ئەو بنەماڵەیە و تێكۆشان بۆ دروست كردنی حكومەتێكی سەربەخۆ و وەدیهێنانی مافی رەوای گەلی كورد، هەورەها باسی لە رەوشی ئەمنی و خۆشگوزەرانی و بەدی هاتنی بەشێكی مافی كورد لە هەرێمی كوردستان لەسەر خوێنی شەهیدانی پارتیمان بووە، بۆ پشتگیری و وەفاییەك بۆ خوێنی شەهیدان و رۆڵی بارزانیی نەمرو سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگدان بە هەردوو لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، دواتر عومەر عوسمان بۆ پاڵپشتی لەو كاندیدانەی هەردوو لیست هیوای خواستن هەریەك لە ئامادەبووان هەوڵی سەركەوتووانە بدەن بۆ بەشداریكردن لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەر لە كۆڕەكەدا دكتۆر عەلی تەتەر باسی لە چۆنیەتی و بایەخی هەڵبژاردن كرد و جەختیشی كردەوە كە هەڵبژیردراوان و دەنگپێدانیان لەسەر ئەساسی بیروباوەڕ و توانای كاندیدەكانە نەك لەسەر ناوچەگەری و خزمایەتی.
لە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییەدا تەواوی پاڵێوراوانی دەڤەری سۆران لە هەردوو لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران و 76ـی پارێزگان خۆیان بە ئامادەبووان ناساند و داوای دەنگیان كرد.
ئیسماعیل گوندەژۆری




