٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

سەفین دزەیی رۆڵی مامۆستایان و پەروەردەكارانی بە ڕۆڵی نەتەوەیی لەپێناو پێشکەوتنی کۆمەڵگا، هزر و زانست بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info/سەفین دزەیی رۆڵی مامۆستایان و پەروەردەكارانی لە هەموو قۆناغەکانی کوردستاندا بە ڕۆڵی نەتەوەیی لەپێناو پێشکەوتنی کۆمەڵگا، هزر و زانست لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند؛ هەروەها هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستانی بۆ مامۆستایان خستە بەر باس کە لەسەردەستی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی کوردستان هاتوونەتە کایەوە و جەختی کردەوە، دەنگدان بە لیستی 213 و 76ـی پارتی زامنی دیموکراسی و هەموو ئەودەستکەوتانە و بەردەوامبوونیەتی.

ئەم گوتانەی دزەیی بۆ پاڵپشتیکردن و سەرکەوتنی لیستی پارتی لە هەڵبژاردن بوو لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بۆ مامۆستایان و کادیرانی پەروەردەیی لە بارەگای لقی دوو.

هەر ئەمڕۆ بە پاڵپشتیی جەماوەری شاری هەولێر بۆ هەردوو لیستی 213 و 76ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سێ سەردانی جیا بۆ نێو جەماوەری شاری هەولێر، بەرپرسی لقی دوو عەلی حوسیَن و ئەحمەد کانی و سەفین دزەیی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە یاوەریی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی قەڵات و رزگاری و کاندیدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی پیشەسازیی باکوور و بازاڕی گەورە و بازاڕی تەیراوەی شاری هەولێریان کرد.

لەو سەردانە مەیدانییەدا هەریەک لە ئەحمەد کانی و سەفین دزەیی و عەلی حوسیَن بە جیا هەموو ئەو شوێنانەیان بەسەر کردەوە و، لەگەڵ جەماوەردا ئاماژەیان بە بەشداریی هاووڵاتیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا كە بە دەنگەکانیان دەنگی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هێز بکەن بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کوردستان بپارێزین. هەروەها تەئکیدیان کردووە كە بەردەوامیی رەوشی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و و پاراستنی ئاسایشی هەولێر، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی دیکە بۆ ئەوەی پاڵێوراوانی پارتی لە لسیتی 76 سەرکەوتن بە دەست بهێنن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار