لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، زامنی دەستکەوتەکانی ئەمرۆن و داهاتوویش گەشاوەتر دەكەن

هەولێر -KDP.info/ئەمڕۆ شەممە، عەلی حوسێن نەوزاد هادیی سەرۆکی لیستی 76ـی پارێزگای هەولێر و کاندیدانی هەردوو لیستی پارتی و کاڕگێران، کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ جەماوەری لێژنەی ناوچەی ئاڵا لە هۆلی پێشەوا بەرێوە چوو و تێیدا جەخت كرایەوە كە، لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، زامنی دەستکەوتەکانی ئەمرۆن و داهاتوویش گەشاوەتر دەكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەک لە نەوزاد هادی و عەلی حوسیَن ئاماژەیان بە گرینگیی ئەم قۆناغە کرد کە خەڵکی کوردستان بەرەو پێشکەوتنێکی دیکەی دیموکراسی و ئاوەدانکردنەوە و پرۆژەی گەورە دەبات، هاوكان جەختیان كردەوە كە لیستی پارتی و کاندیدانی لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زامنی هەموو دەستکەوتەکانی ئەمرۆن و فەراهەمبوونی ئایندەیەکی گەشتر بۆ زیاتر پێشکەوتن ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی زیاتر خەڵکی کوردستان دەستەبەر دەكەن.




