٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسی لقی 4: پارتی وەك چون لە خەبات و شۆڕشی شاخدا پێشەنگ بووە، لە خەباتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییشدا پێشەنگە

سەرچاوە: KDP.info

لە درێژەی كاروچالاكییەكانی لقی 4-ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ناساندنی كاندیدەكانی لە سنووری شاری سلێمانی و پشتگیریكردن لە لیستەكانی پارتی، كۆبونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ ئەندام كادیر و لایەنگرانی پارتی لە سنووری لیژنەی ناوچەی زانكۆ بەرێوە چوو.

 لە كۆبوونەوەكەدا هەڵۆ ئەحمەد كوردە بەرپرسی لقی 4 ئماژەی بە گرنگی بەشداریكردنی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندن دا و روونی كردەوە كە خەباتی ئەمرۆی ئێمە خەباتی سیاسی و دیموكراسییە و دەبێت زیاتر لە هەر كەس و لایەنێكی دیكە بەشداریی پرۆسەی هەلًبژاردن بن.

هاوکات باسی لە كاندیدانی پارتی كرد گوتی "لە ناو رێزەكانی پارتیدا پۆست و پلە و پایە هەمووی بۆ خزمەتكردنە و بەرپرسیاریەتی لە لای ئێمەی پارتی خزمەتكارییە."

دواتر كاندیدانی ئامادەبووی كۆبوونەوەكە زیاتر خۆیان بە ئامادەبووان ناساند.

 

سلێمانی / ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار