٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

كارو چالاكییەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ هەردوو لیستی 76 و 213ـی پارتی لە شاری سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

سەعات 10ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی لقی 4ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بەرفراوان بۆ هەڤاڵ و كادیرانی هەردوو رێكخراوی ئابلاخ و رزگاری سەر بە لیژنەی ناوچەی 4 بۆ ناساندنی كاندیەكانی هەردوو لیستی پارتی بەرێوەچوو و پاش ناساندنی زیاتر كاندیدەكان ئامادەبووان پالپشتی خۆیان بۆ لیستەكانی پارتی دووپات كردەوە.

لە لایەكی دیكەوە هەر پێشنیوەرۆی ئەمرە لە لیژنەی ناوچەی سەرچناری پارتی دیموكراتی كوردستان سمینارێك بۆ بروسكە نووری شاوەیس سەرپەرشتیاری پرۆسەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی بەرێوەچوو.

 لە سمینارەكەدا بروسكە نووری شاوەیس باسی لە رۆڵ و گرنگی پرۆسەی هەلبژاردن كرد لە بونیادنانی پایەكانی دیموكراسی و پێشكەوتن و بەرەوپێشەوەبردنی كۆمەلگە. هەروەها باسی لە دوایین گۆرانكاری و پێشهاتەكانی ئەمرۆی گۆرەپانی سیاسیی عێراق و كوردستان كرد. لە كۆتاییدا داوای لە هەڤاڵ و كادیران كرد كە بەشداریی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بكەن لە چوارچێوەی رێنماییەكان كۆمسیوندا.

 

سلێمانی / ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار