لقی 4 بەرپرسیاری بنکەکانی پارتیی لە پارێزگای سلێمانی خەڵات كرد

سلێمانی- KDP.info/ لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، یکادیر و بەرپرسیاری بنکەکانی حیزب لەسەر سندووقەکانی دەنگدانی گشتی خەڵات كرد و، ئەوانیش جەخت لە هاوكاری و هەماهەنگیی دەکەنەوە.
لە چوارچێوە ی بانگە وازیی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عیَراق و ئەنجوومەنی پاریزگاکان لە هۆڵی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ سەرجەم بەرپرسیاری بنکەکان لە سنووری لقی پارتی بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا، سەدان لە بەرپرسی بنکەکان بەشداربوون و کاندیدانی پارتییش تێیدا بە شدارییان کرد، دواتر بۆ رێزلێنان لە رۆڵی بە رچاویان سەرپەرشتیاری بنکەکان خەڵات کران.




