هێمن هەورامی: كوردستان سیمبولێكە بۆ پێكەوەژیان لە عێراق و ناوچەكە
ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك، هێمن هەورامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی پێشوازییان لە راوێژكاری ستراتیژی لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵندا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا، ئەرنیستۆ بڕام كرد.
لە سەرەتای دانیشتنەكەدا برێز هێمن هەورامی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی 30/4 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان خستە روو، هیوای خواست لە چوارچێوەی ئەزموونی دیموكراسیەتدا بتوانین كۆتایی بە هەڵبژاردنەكان بێنین و نموونەیەكی دیموكراسی پێشان بدەین. هەر لە درێژەی قسەكانیدا هەورامی ئاماژەی دا كە كوردستان نموونەیەكە بۆ پێكەوەژیانی و تەبایی ئایینی و نەتەوە جیاوازەكان و خاوەنی ئازادییەكی رەهایە لە عێراق و ناوچەكە.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دواگۆرانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سووریا و ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا خرایە بەر باس و گفتوگۆ،
پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشێكی تری دانیشتنەكەی پێك دەهێنا كە هەردوو لا هاوڕا بوون لە گەڵ چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگای گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراقی فیدراڵ، هەر لەم روانگەشەوە كێشەی بوجە و یاسای نەوت و گاز و پێشمەرگە و ماددەی 140 چارەسەر بكرێت.
راوێژكاری ستراتیژی لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵندا ئەرنیستۆ بڕام لە وەڵامی ئەو پێشوازییە گەرمەی مەكتەبی پەیوەندییەكاندا سوپاس و پێزانینی خۆی پیشاندا و سەرسامی خۆی دەربڕی بە دەسپێكی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكان و، ئەو ئازادییە رەهایەی كە هەموو لیست و قەوارە جیاوازەكان خەریكی بانگەشەی هەڵبژاردنن.
لە كۆتاییدا هەر دوو لا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەم جۆرە سەردان و دیدارانە دووپات كردەوە.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
