بەرپرسی لقی چوار: پارتی لە رابردوودا بە چەك شۆڕش و خەباتی كردووە، لە ئەمرۆیشدا خەبات و شۆڕشی پارتی خزمەتكردنە
__2014_04_03_h14m49s48__BA.jpg)
سلێمانی- KDP.info/لە دیژەی كارو چالاكییەكانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئەمرۆ بە ئامادەبوونی هەڵۆ ئەحمەد كوردە بەرپرسی لقی چواری (پ.د.ك) و كاندیدانی هەردوو لیستی ژمارە 76 و 213 پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەل هەڤاڵانی سنووری لیژنەی ناوچەی سەرچنار كۆ بوونەوە. لە كۆبونەوەكەدا بەرپرسی لقی 4 باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و هەوڵ و ماندوبونی هەڤاڵانی لە سنووری شاری سلێمانی بەرز نرخاند و ئاماژەی دا كە ئیستا پارتی لە سەر ئاستی كوردستان بە هۆی دڵسۆزیی هەڤاڵانی و خزمەتكردنی بە سەرجەم كورد گەورەترین حزبە و زۆرینەی دەنگەكانیش بە دەست هێناوە.
هاوكات هەڵۆ ئەحمەد كوردە رایگەیاند كە چاوەری دەكەن دەنگەكانیان زیاتر ڕۆشناییشی خستە سەر مێژووی پڕسەروەریی رابردووی پارتی و شۆڕشەكانی و رایگەیاند پارتی لە رابردوودا بە چەك شۆڕش و خەباتی كردووە لە ئەمرۆیشدا خەبات و شۆڕشی پارتی خزمەتكردنە.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەشدا كاندیدەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری شاری سلێمانی خویان زیاتر بە هەڤاڵانی سنووری ناوچەی سەرچنار ناساند و بە گشتی داوایان لە هەڤال و لایەنگرانی پارتی كرد كە دەنگ بە لیستی 76 و 213 پارتی دیموكراتی كوردستان بدن لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان .
ئارمان مەلازادە / سلێمانی




