هێمن هەورامی: پارتی بەپێی گۆرانكاریی و زەروورەتی سەردەمیانە هەنگاو دەنێت

ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك، هێمن هەورامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب پێشوازییان لە شاندێكی حزبی یەكێتیوی جوتیارانی فەرمانڕەوای بولگاریا كرد، كە پێك هاتبوون لە سباس یانیف بانجیف سەرۆكی حزبی یەكێتیی جووتیارانی بولگاریا كە هاوكات ئەندام پەرلەمانە و، ژمارەیەك لە ئەندامانی هەمان حزب كرد.
وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، كورتەیەك لە مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر خستە روو، ئەوەی بۆ شاندی میوان روون كردەوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستانی حزبێكی جەماوەرییە و، بەپێی گۆرانكاریی و زەروورەتی سەردەمیانە هەنگاو دەنێت، سیاسەتەكانمان پەیوەستن بەرژەوەندیی كورد لە ئایندەدا.
سەرۆكی شاندی ناوبراو وێرای ستایشكردنی مەكتەبی پەیوەندییەكان و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان باسی لە لێكچوونی كولتووری گەلی كورد و بولگاریا كرد، كە وەك دوو نەتەوەی جیاواز چەندان خاڵی لێكچوون و پەیوەستیان هەیە، هەر لەم روانگەیەوە شاندی ناوبراو جەختیان لە پەیوەندی نێوان پارتەكەیان و پارتی دیموكراتی كوردستان كردەوە، كە لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندییانەدا ئەزموون و چۆنیەتیی پێڕۆكردنی دیموكراسیەت، بگۆڕنەوە . شاندی میوان هیوای خواست كە بە زووترین كات سەرۆكی راسپێردراوی پێكهینانی حكوومەتی هەرێم بتوانێت كابینەی حكوومەتەكەی پێشكەش بكات تاوەكو بتوانرێت بە باشترین شێوە مومارەسەی دیموكراسی بكرێت. لە هەمان كۆبوونەوەدا شاندی میوان داوایان كرد كە هاوكاری و كارئاسانیان بۆ بكرێت بۆ كردنەوەی كۆنسۆڵگەریی بولگاری لە هەرێمی كوردستان.
گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق و هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی تری دانیشتنەكە بوو، هەورامی لە درێژەی دانیشتنەكەدا باسی لە پێشڤەچوونەكانی هەرێمی كوردستان كرد لە بوارە جیاجیاكاندا و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەر ئاسانكاریەك كە پێویست بێت بۆ كردنەوەی كۆنسۆڵگەریی بولگاریا لە هەولێر، بەرپرسی مەكتەب داوای كرد حزبی جووتیاران دەستپێشخەر بێت لە پێشنیازكردنی پرسی كەیسی بە جینۆسایەد ناساندنی كەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە.
لە كۆتایی دانیشتنەكەدا هەردوو لا هاوڕا بوون لە بەردەوامیدان بەم جۆرە دیدارانە و بە شێوەیەكی سەرەتایش لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لە نزیكترین دەرفەتدا شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی وڵاتی بولگاریا بكات و لە نزیكەوە لەگەل حزبی جووتیاران و ئەندام پەرلەمان و ناوەندەكانی لیكۆڵینەوە دیدار و كۆبوونەوە ساز بكەن.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
