مەکتەبی سەرۆک سەرخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی کەسایەتیی ناوداری پشدەر(مەلای فەقێ ڕەسوڵ) دەكات

بۆ هەڤاڵ دکتۆر چواس حەسەن
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناوداری پشدەر و باپیری بەڕێزتان (مەلای فەقێ ڕەسوڵ)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین و بەشداری خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین باپیری ڕەحمەتیتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەکتەبی سەرۆک
19/3/2014

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
