بەرپرسی لقی دوو: حكوومەتی مالیكی لەبەرانبەر مافەكانی خەڵكی كوردستاندا هەمیشە كێشەی ناوەتەوە

بۆ خستنە روووشیکردنەوەی پێشهاتە سیاسییەکانی ئەمرۆی هەرێم و پرسی پێکهێنانی حکوومەت و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان و عێراق، بەرپرسی لقی دوو، عەلی حوسیَن بە ئامادەبوونی کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچە و نووسینگەکان دوو کۆبوونەوەی فراوانی جەماوەری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و مامۆستایان و کادیرانی ئیداری و کادیرانی سنووری لقی دوو لە هۆلی پێشەوا بەرێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی لقی دوو، دوای ستایشکردنی رۆڵی خەڵکی هەولێر و چین و توێژە جیاجیاکان لە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی رابردوو، پاشان ئاماژەی بە بارودۆخی ئەمرۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی و بودجە و بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان کە هەموو کات لەلایەن حکوومەتی مالیکییەوە هەوڵ دراوە کێشە و گرفت بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان دروست بکرێت؛ لە تەوەرێکی تردا بەرپرسی لق باسی لە هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نویێ حکوومەت و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەکە بۆ ئامادەبووان شیی کردەوە.
هەروەها بەرپرسی لق باسی لە رۆڵ و کاریگەریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گۆرەپانی سیاسیی هەرێم و عێراق لەسەر پرسە سیاسیەکان و هەولەکانی سەرۆکی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم بەرووی وڵاتان و هێنانە کایەی کەشێکی لەبار بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و زامنکردنی دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا بەرپرسی لق تەئکیدی لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی دیموکراسی و تەبایی و یەکریزیی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە لەپێناو بەرپرسیارەتیی مێژووی هەموو لایەک بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە و دەستکەوتەکانی ئەمرۆی هەرێم کوردستان و رێکخستنەوەی نێومالی کوردستانی.




