بەرپرسی لقی دوو و ڕێكخراوی (ibro)كۆ بوونەوە

بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، عەلی حوسێن، لەگەڵ ڕێكخراوێكی ئەمەریكایی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی زانستی، پرسی خوێندن و توێژینەوەی زانستی و چۆنیەتیی پێشخستنیان لە زانكركانی هەولێر، خستە بەر باس.
بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە هەنگاوەکان و پێشکەشکردنی زانیاریی زانستی بە زانکۆکانی شاری هەولێر، عەلی حوسیَن پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی ئەمەریکایی نێودەوڵەتی(ibro) بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی كرد كە دکتۆر ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆر سامان بەرزنجی بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی یاوەریان بوو.
لە دیدارێکدا بەرپرسی لقی دوو دەستخۆشی لە شاندی رێکخراوەکە کرد کە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تایبەت بە پێشکەوتنی توانا زانستییەکان لە هەرێمی کوردستان کە ئەم ساڵ هەرێمی کوردستانیان وەک ولاتێکی سەربەخۆ دەستنیشان كردووە بۆ بەستنی ئەم کۆنفراسە.
هەر لە دیدارەكەدا جەخت لە هەماهەنگی زیاتر بۆ گرێدانی ئەم شێوە کۆنفراسە و فێرکردنی زانستەکانی سەردەم لە بواری تەندروستی و زانستەکانی تر لە کوردستان كرایەوە و، شاندەکە تەئکیدیان کردەوە کوردستان جێگای بایەخی رێکخراوەکە بوو بۆ بەستنی کۆنفراسەکە کە هەرساڵ جارێک رێکخراوەکەیان کۆنفراسێک بە شێوەیەکی ئەکادیمی و پراکتیکی لە ولاتێکی جیهان ئەنجام دەدات.




